رێککه‌وتی 18/9/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز جین نایت بالک به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای NBی فه‌ڕه‌نسی و شاندی یاوه‌ری کرد. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز جین بالک وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، هاته سه‌ر باسی سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان و وتی:"کۆمپانیاکه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی کار ده‌کات، له‌بواری گواستنه‌وه‌ی کاڵاکان و ئامێره جۆراجۆره‌کان، به‌تایبه‌تی ئۆتۆمبێلدا زۆر شاره‌زایه، بۆیه خوازیارین که ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی که لهجێیهکانی دیکه پێشکه‌شیان ده‌که‌ین به‌هه‌مان شێوه له‌کوردستانیشدا ئه‌نجامیان بده‌ین، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌ئاستی پێدوایستییه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه بۆ کۆمپانیایه‌کی له‌جۆری NBی فه‌ڕه‌نسی." لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور رێنوێنی شاندی میوانی کرد بۆ کارکردن له‌کوردستاندا و وتی:"ئێستا ره‌وشه‌که به‌گشتی له‌کوردستاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا زۆر له‌باره، ئێمه پێویستیمان به‌هه‌موو جۆره کۆمپانیایه‌که، به‌ڵام له‌ئاستێکی به‌رزی کارکردن‌دا بێت، بۆیه ده‌کرێت ئێوه‌ش له‌پڕۆسه‌ی پێشخستنی ژێرخانی ئابوووری هه‌رێمدا به‌شداربن و ئێمه‌ش وه‌ک ژوور ئاماده‌ی هاوکاریکردنتانین.