رێککه‌وتی 14/10/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی ئه‌مه‌ریکی کرد که له‌نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای ئه‌و وڵاته پێکهاتبوون. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌پایته‌ختدا و، وتی:"ئێمه هه‌میشه هانی کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کانمان داوه که بێنه کوردستان و کاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن، چونکه ئێستا کوردستان بۆته ناوچه‌یه‌کی چالاکی بازرگانی بۆ کۆمپانیا لۆکا‌ڵی و بیانییه‌کانیش، ئه‌مه‌ش بۆ کۆمه‌ڵێک هۆکار ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانیش بوونی یاسایه‌کی پێشکه‌وتووی وه‌به‌رهێنان له‌کوردستان که جیاوازتره له هه‌ر یاسایه‌کی دیکه‌ی هاوتای خۆی له‌ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاستدا، جگه له‌مه‌ش سه‌رکردایه‌تییه‌کی سیاسی به‌هێز له کوردستاندا که هه‌ردوو بواری ئابووری و ئاسایشی به‌لاوه گرنگه و کار له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانی ده‌کات، هه‌روه‌ها به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی عێراق که ئاینده‌یه‌کی گه‌شی بۆ هه‌رێمه‌که مسۆگه‌ر کردووه." لای خۆیه‌وه، خاتوو هیسک ئه‌لخوری ناسراو به(ڤیان خان) سه‌رۆکی کۆمپانیای گڵۆباڵ هۆپی ئه‌مه‌ریکی که هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ریان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن ژووره‌وه، وتی:"ئه‌ندامانی ئه‌م شانده نوێنه‌ری کۆمه‌ڵێک کۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکین له‌هه‌ردوو ویلایه‌تی (ته‌کساس و جۆرجیا)وه هاتوون، که پسپۆر و شاره‌زان له‌بواره‌کانی خۆیاندا، هاوکات تیشکی خسته سه‌ر کاری کۆمپانیاکه‌ی خۆیان که ئێستا سه‌رقاڵه وده‌ستی به‌کارکردن کردووه." پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و کۆمپانیاکانیان و سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که ته‌واو شاره‌زان له‌مامه‌ڵه‌ی بازرگانیکردن له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و کوردستانیش به‌لای ئه‌وانه‌وه زۆر گرنگه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردنیان له‌هه‌ر پڕۆسه‌یه‌کی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا، بۆیه خوازیارن کهلهکوردستاندا ده‌رفه‌تی کاریان هه‌بێت، تاکو خزمه‌ت به‌خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییانه‌ی که‌ئه‌ندامانی شانده‌که نوێنه‌رایه‌تیان ده‌کردن، له‌بواری پێگه‌یاندنی سه‌رکرده بۆ بواره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌تی ئافره‌تان، چێشتخانه و خواردنگه‌ی جیهانی، کارگێڕی کار، بازرگانی ئافره‌تان، گه‌شتوگوزار، بیناسازیدا کار ده‌که‌ن. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌باشی ژوور کرده‌وه بۆ مه‌به‌ستی هاریکاریکردنی شاندی میوان و راشیگه‌یاند که هاتنی شاندی بازرگانی له‌ئه‌مه‌ریکاوه بۆ کوردستان جێی بایه‌خی ژووری بازرگانییه له‌هه‌رێمدا.