رێککه‌وتی 17/10/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی ئوردونی کرد، که له‌به‌ڕێزان سه‌بری ئه‌حمه‌د زهلاعین سه‌رۆکی ژووری بازرگانی کهرک و محه‌مه‌د ئه‌بو تاڵیب به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی بازرگانی له‌کونسوڵخانه‌ی ئوردون له‌هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی هه‌ردوو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئوردون و کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته پێکهاتبوون. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که تیایدا به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا. پاشان به‌ڕێز خه‌یات باسی له‌ئاستی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئوردون کرد و وتی:"به‌هه‌وڵی دڵسۆزانی هه‌ردوولا، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌قۆناغێکی باشدایه، که ده‌کرێت به‌رده‌وامی و گه‌شه‌یان پێ بده‌ین." هاوکات به‌ڕێز خه‌یات ئاماژه‌ی به‌پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دا به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا و وتی:"ره‌وشی کوردستان بۆته جێی سه‌رنجی کۆمپانیا بیانییه‌کان و رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌یان له‌کوردستاندا روو له‌زیادبوون ده‌کات." لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز سه‌بری زهلاعین سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا ئوردنییه‌کان خوازیارن بێنه کوردستان و هه‌لی کاریان ده‌ست بکه‌وێت، شاندی یاوهریانیش نموونه‌یه‌کن له‌و کۆمپانیایانه. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان و پێشوازیلێکردنی کۆمپانیا ئوردونییه‌کان ده‌ربڕی و دیاری رێزلێنانی به‌خشییه ئه‌ندامانی شاندی میوان.