رێککه‌وتی 4/11/2012، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان، دیدارێكی بازرگانی له‌نێوان ژماره‌یه‌ک له‌بازرگان و نوێنه‌رانی کۆمپانیاکانی هه‌ردوو پارێزگه‌ی هه‌ولێر و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا (ورمێ)ی ئێران‌دا له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووره‌وه به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و وتی:"ئێستا په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ئاستێكی باشدایه، یه‌ك لههۆکارهکانیش بۆ ئه‌نجامدانی دیداری له‌م شێوه‌یه‌ی نێوان هه‌ردوولامان ده‌گه‌ڕێته‌وه." هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا کۆنفڕانسێكی ئابووری فراوان له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران له‌هه‌ولێر ساز ده‌کرێت، که خودی به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌گرنگییه‌وه لێی ده‌ڕوانێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه پێکهێناوه. هیواشی خواست که بتوانرێت له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ناوچه‌یه‌کی پیشه‌سازی بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی کارخانه‌ی ئێرانی دروست بکرێت، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئابووری کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌به‌نده‌کانی نێو ئه‌و یاداشته‌ی که پێشتر له‌نێوان هه‌ردوو ژووری بازرگانی هه‌ولێر و ورمێ‌دا واژۆکراوه. لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌میر شاسوار سه‌رۆکی شاره پیشه‌سازییه‌کانی ورمێ که‌هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شاندی میوانی ده‌کرد، له‌وته‌یه‌کیدا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان به‌سه‌ردانیکردنی هه‌ولێری پایته‌خت و ژووری بازرگانی، ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی پیشه‌سازی ورمێ دا و وتی:"ئێستا ئێمه خاوه‌نی 19 ناوچه‌ی پیشه‌سازین، بۆیه له‌و رووه‌وه ئاماده‌ین هاوکاری هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، چ بۆ دروستکردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی یان راهێنانی پیشه‌وه‌ران بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له‌رێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانمانه‌وه ده‌بێت." پاشان به‌ڕێز فیدائه‌دین محه‌مه‌د ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سه‌ته‌ی کارگێڕی ژوور له‌وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی به‌گرنگی یاسای وه‌به‌رهێنان دا له‌کوردستان و وتی:"هیچ رێگریییهک له‌به‌رده‌م کاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی ئێرانییه‌کان نییه له‌کوردستاندا، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ژووری له‌پێناو هاریکاریکردنی شاندی میوان خسته‌روو." دواتر، به‌ڕێز عه‌زیز عه‌دۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ئاڕاسته‌یه‌کی زۆر باشتری به‌خۆوه گرتووه، ئه‌ویش به‌کردنه‌وه‌ی خاڵی سنووری نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، دووپاتیشیکرده‌وه که پێویسته لایه‌نه حکومییه‌کانی هه‌ردوولا زیاتر کارئاسانی بۆ بازرگانانی هه‌ردوولا بکه‌ن تاکو گرفته‌کانی بواری بازرگانی نه‌مێنن. وتیشی:"له‌ئێراندا ئه‌زموونی باش هه‌یه له‌بواره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی، بۆیه خوازیارین ئه‌و ئه‌زموونانه بۆ کوردستان بگوازرێته‌وه، چونکه ئێساتا کوردستان له‌حاڵی گه‌شه‌سه‌ندندایه و هه‌لی کار و بڕیار و یاسای باش له‌به‌رده‌ستدان. پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان و بازرگانانی هه‌ولێر خۆیان و پێگه‌ی کارکردن و سروشتی کاری کارگه و کۆمپانیاکانیان به‌یه‌کتری ناساند، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی یه‌کتر و به‌رپرسانی هه‌ردوولا کرد، که سه‌رجه‌میان له‌چۆنێتی ده‌ستبه‌کاربوون به‌کاری بازرگانی و پیشه‌سازی ده‌بینییه‌وه، هاوکات له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌وردی و وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه. جێی ئاماژه‌یه، له‌دیداره‌که‌دا به‌ڕێزان ئیبراهیم محه‌مه‌د سۆفی جێگری سه‌رۆک و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کاڕگێری ژوور و نه‌جات سه‌نگی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ورمێ ئاماده‌بوون. ئه‌و کۆمپانیا ئێرانییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، له‌بواره‌کانی بیناسازی و که‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌کانی باڵه‌خانه، کشتوکاڵ و بهرههههێنانی خوارده‌مه‌نی و ئالیکی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ڕ، به‌سته‌به‌ندی به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان، به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌لی وه‌رزشی و پزیشکی، به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وت و گاز، دروستکردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی، دروستکردنی ئامێری کارگه‌کان شاره‌زابوون. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.