تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵئەنوومەنى ژوور بەشدارى لە مەراسیمى کردنەوەى پێشانگاى نێودەولەتى جل و بەرگ لە هەولێر دەکات

ئەنوومەنى ژوور بەشدارى لە مەراسیمى کردنەوەى پێشانگاى نێودەولەتى جل و بەرگ لە هەولێر دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 16 ئاب 2009 00:00
ئێوارەى یەک شەممە 16/8/2009 بە ئامادەبوونى محمد رۆوف وەزیرى بازرگانى هەرێم ، نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر و سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و نوێنەرى حکومى و رێکخراوە پیشەییە پەیوەندیدارەکان پێشانگاى نێودەولەتى جل و بەرگ لە هەولێر کرایەوە. دواى ئەوەى لە مەراسیمى کردنەوەى پێشانگاکە هەریەک لە وەزیرى بازرگانى و پارێزگارى هەولێر وتەیان پێشکەشکرد تیایدا دەستخۆشى لە پایرەمیدس گروپ کرد لەبەر هەلسانى بە سازکردنى ئەو پیچشانگایە و باسیان لە گرنگى کردنەوەى پیچشانگا و کاردانەوەى بەسەر رەوشى ئابوورى و بازرگانیدا کرد کە وەک هۆکارێکە بۆ دروستکردنى پەیوەندى راستەوخۆ و ئاگاداربوون لە بەرهەمە تازەکان. دواتریش بەشداربووان تەواوى پێشانگاکەیان بەسەر کردەوە لە کاتێکدا کە سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى یاوەریان بوون و لەگەل هەندێک نمایشکارانى پێشانگاش گفتوگۆیان کرد و گوێیان لە راو و بۆچونەکان گرت. شایەنى باسە کە بۆ زیاتر رێزلێنان و هاندانى بەشدارى کردن لەو پێشانگایانەى کە لە هەولێر دەکرێتەوە بەر لە کردنەوەى پێشانگاکە بۆ خواردنى نانى نیوەرۆ نمایشکارانى بەشداربوو لە پێشانگاکە لە لایەن ژوورەکەمانەوە بە ئامادەبوونى حسین ئاڤنى قونسولى تورکیا لە موسڵ لە رێستورانتى چراخان میواندارى کران کە زیاتر لە (120) نمایشکار تیایدا ئامادەبوون .. قونسولى تورکیا و سورۆکى ژوور بەو بۆنەیەوە ووتەیەکیان پێشکەشکرد و حۆشحالیان لە بەرامبەر رەخساندنى ئەو دەرفەتانە دەربرى و هیواى ئەوەیان خواست کە ئەم جۆرە دیدار و دانیشتناە هۆکارێک بێت بۆ زیاتر پێشکەوتنى پەیوەندى و ئەنجامدانى کارى بازرگانى.
ئه‌م بابه‌ته‌ 988 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑