ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژوور به‌شداری له‌مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی دووه‌مین پێشا‌نگه‌ی هه‌مه‌جۆری هه‌ولێر کرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 12 کانونی یەکەم 2012 07:16

رێککه‌وتی2/12/2012، ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌شداری له‌دووه‌مین پێشا‌نگه‌ی هه‌مه‌جۆری هه‌ولێر کرد.

 

له‌مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی پێشانگه‌که‌دا،  به‌ڕێزان سینان چه‌له‌پی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک ده‌زگه‌ی په‌یوه‌ندار له‌هه‌رێمی کوردستان، ‌ئاماده‌یبوون.

 

له‌پێشا‌نگه‌که‌دا، 150 کۆمپانیا له 15 وڵاتی جیهانه‌وه به‌شدارن و چه‌ندین که‌لوپه‌لی شوشه‌وات و ئامێره‌کانی ناماڵ و پێداویسیتییه‌کانی چێشتخانه‌ و بیناسازی و هتد خراونه‌ته‌ روو، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی چوار رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت. 

ئه‌م بابه‌ته‌ 1180 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 12 کانونی یەکەم 2012 07:23