رێککه‌وتی 5/12/2012، له‌باره‌گه‌ی ژوور دیدارێک له‌نێوان ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌نجامدرا.
دیداره‌که‌ش به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و جه‌مشید زاده به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی ئێران له‌هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور سازکرا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میو‌ان کرد و وتی:"خۆشحاڵین که دوای به‌شداریکردنتان له‌پێشانگه‌ی هه‌مه‌جۆری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێردا، سه‌ردانی ژوورتان کرد، بۆیه هه‌میشه ژوور ده‌رگه‌ی واڵایه به‌رووی خاوه‌نکارانی ئێران‌دا."
هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌کانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و ئێران کرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که توندوتۆڵی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان وایکردووه که ناوه ناوه، کۆنگره و کۆنفڕانس و دیداری فراوان له‌نێوان هه‌ردوولادا ساز بکرێت، بۆ نموونه‌ش کۆنفڕانسی په‌ره‌پێدانی ئابووری نێوان کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران که پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌ولێر به‌سترا و، تێدا ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیای لۆکا‌ڵی و ئێرانییه‌کان به‌شدارییان کرد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان دووپاتی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ژووری بازرگانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژووره‌کانی ورمێ، ته‌برێز، کرمانشاه، ئه‌سفه‌هان و چه‌ند شارێکی دیکه‌ی ئێران کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز خالد ئه‌سعه‌د سه‌عیدی که سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان به‌بۆنه‌ی هاتنیان بۆ هه‌رێمی کوردستان و پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن ژووری بازرگانییه‌وه، سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد و رایگه‌یاند که ئامانجیان ده‌ستپێکردنی کاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه له‌کوردستاندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شداریان له‌پێشه‌نگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێردا کردووه.
دواتر، ئه‌ندامانی شاندی میو‌ان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور به‌وردی وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ئه‌ندامانی شاندی میواندا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، چه‌ندین رێنوێنی و زانیاری به‌که‌ڵکی دایه ئه‌ندامانی شانده‌که و، به‌تێروته‌سه‌لی تیشکی خسته سه‌ر یاسای وه‌به‌رهێنان و کاروباره‌کانی به‌نکداری له‌کوردستان و رێوشوێنه گرنگه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌نێوان هه‌ردوولادا.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئێر‌انییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، پێشتر به‌شدارییان له‌دووه‌مین پێشانگه‌ی هه‌مه‌جۆری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێردا کردبوو، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌میان له‌بواره‌کانی ئه‌ندازیاری بیناسازی و به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌له‌کانی ناوماڵ و که‌ره‌سته‌کانی بیناسازیدا شاره‌زان.