رێککه‌وتی 17/2/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز فیهبی سیلمانی سه‌رۆکی نووسینگه‌ی رێکخراوی (UNDP) له‌هه‌ولێر، ئاماده‌یی رێکخراوه‌که‌ی بۆ هاریکاری و پاڵپشتیکردنی ژوور ده‌ربڕی.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که تێدا ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌بوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی به‌ڕێز فیهبی سیلمانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز فیهبی سیلمانی وێڕای ده‌ربڕێنی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیدا، ئاماده‌یی نووسینگه‌که‌ی ده‌ربڕی له‌پێناو پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری راوێژکاری و هاریکاری له‌بواری جێبه‌جێکردنی زۆرێک له‌پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کاندا، له‌وانیش به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با، ئاو، ته‌ندروستی، راهێنان، پێکهێنانی تیمێکی تایبه‌ت و پسۆر له‌بواری بودجه، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کارمه‌ندان له‌بواری کارگێڕی کاری پلاندانان، هه‌ڵگرتن (ئه‌رشیف)، گرێبه‌ست، بازاڕکردن و ته‌کنه‌لۆجیای په‌یوه‌ندییه‌کان.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریکردن له‌گه‌ڵ رێکخراوی ناوبراودا خسته روو.