رێککه‌وتی 22/5/2013 له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر نوحاس باڵیۆزی به‌ڕازیل له‌به‌غدا و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی باڵیۆزی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێر و، وتی:"خۆشحاڵین که حکومه‌تی به‌ڕازیل ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆی بۆ کونسوڵخانه به‌رز ده‌کاته‌وه، به‌راستی ئه‌مه هانده‌رێکی باشه بۆ بازرگانانی هه‌ردوولا تاکو ده‌ست به‌چالاکی کاری بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌کدا بکه‌ن."
پاشان به‌ڕێزیان تیشکی خسته سه‌ر ره‌وشی کوردستان به‌گشتی و بواری ئابووری ئه‌م هه‌رێمه به‌تایبه‌تی و، هه‌روه‌ها وتی:"ره‌وشه‌که‌مان له‌باره بۆ هاتنی کۆمپانیا بهڕزایلییهکان و، خه‌ڵكی ئێمه‌ش زانیاری باشی له‌باره‌ی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه، چ له‌بواری وه‌رزشی یان پیشه‌سازی و یاخود بازرگانی و کشتوکاڵی و گه‌شتیاری بێت، بۆیه پێویسته که خاوه‌نکارانی ئه‌و وڵاته په‌له بکه‌ن و روو بکه‌نه هه‌رێمی کوردستان."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر نوحاس که به‌ڕێز سه‌فین سندی کونسوڵی فه‌خری به‌ڕازیل له‌هه‌ولێر یاوه‌ری بوو، سوپاسی رێکخستنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی کرد که بۆی سازدراوه و، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه ئه‌رێنییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد له‌چاو به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراقدا.
هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر مێژووی دێرینی گه‌ل و وڵاتی کوردستان و بوونی دۆستایه‌تی گه‌له‌که‌شی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی کوردستاندا زۆر به‌گرنگ زانی.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، که له‌کۆتایی مانگی داهاتوودا کۆربه‌ندێکی گه‌وره‌ی کوردی به‌ڕازیلی له‌ساوپاوڵۆی پایته‌خت رێکده‌خرێت، که‌تێدا چه‌ندین که‌سایه‌تی و ناوه‌ندی جیاجیای ناسراوی کوردستان و له‌وانیش به‌ڕێز سه‌رۆکی ژووری بازرگانی هه‌ولێر داوه‌ت ده‌کرێن.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات دیاری رێزلێنانی ژووری پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شاندی میوان کرد.