ئێواره‌ی 23/9/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و، نوێنه‌ری پارێزگای نه‌جه‌ف له‌هه‌ولێڕ، له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری وکۆمه‌ڵایه‌تی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز ره‌زاق شه‌ریف جێگری پارێزگاری نه‌جه‌ف و شاندی یاوه‌ری کرد.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ی شاندی پارێزگاری نه‌جه‌ف که له‌چوارچێوه‌ی درێژه‌دان به‌په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر دێت، داوای هاوکاریکردنیانه له‌رووی ئاشناکردنیان به‌کۆمپانیاکانی دابینکردنی خۆراک له‌کوردستاندا، ئه‌ویش بۆ جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی تازه‌ی پسسولهی خۆراک که‌پێی بڕیارێکی نوێی حکومه‌تی فیدراڵ له‌مه‌ودوا ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانه‌وه کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئه‌ویش به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی پێشوو که حکومه‌تی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی بازرگانی فیدراڵ ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌ئه‌ستۆدا بوو.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ، ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی پارێزگاری نه‌جه‌ف له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌رکه‌که‌یدا خسته روو.