رێککه‌وتی 24/9/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌خاتوو ئیزابێل شمیدباوهر راوێژکاری بازرگانی له‌باڵیۆزخانه‌ی نه‌مسا له‌به‌غدا کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی خاتوو ئیزابێل شمیدباوهر کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست له‌کاره‌کانیاندا.
له‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا، هه‌ردوولا پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و نه‌مسایان به‌گرنگ زانی، ئه‌ویش له‌رێی دیداری نێوان بازرگانان و ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌ردوولاوه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، دووپاتی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ژوور کرده‌وه، ئه‌ویش لهپاڵپشتیکردن له‌ئه‌رکه‌کانی داهاتووی دیپلۆماتکار و بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی نه‌مسا که له‌ئێستا وداهاتوودا بێنه هه‌رێمی کوردستان.