ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بۆ کۆمپانیا ئێرانیە بەشداربووەکان لە پێنجەمین پێشانگاى نێودەولەتى هەولێرکۆبونەوەیک رێک خرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ هەینی, 16 تشرینی یەکەم 2009 00:00
ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ 15/10/2009 بە ئامادەبوونى حسین عەزیمى قونسولى ئێران و پور موتەهەر بەرپرسى بازرگانى قونسولیەى ئێران لە هەولێر و عبدالرزاق ناوەندەیى یەرێوەبەرى گشتى پلان لە وەزارەتى پیشەسازى و اسماعیل محەمەد بەرێوەبەرى هاوردە لە وەزارەتى بازرگانى بە سەرپەرشتى سۆران ئەبوبەکر عزیز جێگرى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى کۆبوونەوەیەک لەگەل خاوەن نوێنەرانى کۆمپانیا بەشداربووەکانى پێشنجەمین پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر سازکرا. سەرەتا سۆران ئەبوبەکر عزیز لە ووتەیەکدا بەشداریکردنى ئەو کۆمپانیا ئێرانیانەى لە پێشانگاکە بەرز نرخاند و هیواى خواست ئەوانیش توانیبێتیان پەیوەندى دروستبکەن و گرێبەستیان کردبێت وەک ئەو ژمرە زۆرەى کۆمپامیاى ئێرانى کە لە کوردستان کار دەکەن یان پەیوەندیان لەگەل کوردستان هەیە، هەروەها چۆنیەتى ئالیەتى کارکردن و پشتگیرى ژوور و هاوکاریەکانى بۆیان خستە روو لە هەمان کاتیشدا تەئکیدى لەسەر پەیوەندى فراوانى ژوور و ژوورەکانى ببازرگانى ئێرانى روون کردەوە و ئەم پەیوەندیانەى بە بەردەوام و بە ئاستێکى زۆر باشى لەقەلەمدا. حسین عەزیمى قونسولى ئێران لە ووتەیەکدا رۆلى ژوور و هەماهەنگى لەگەل قونسولیە و کۆمپانیاکانى ئێران بەرز نرخاند و سوپاس گوزارى خۆى ئاراستەى ژوور کرد بۆ رێکخستنى ئەو کۆبونەوەیە، تەئکیدى لەسەر باشى ئاستى پەیوەندى نێوان کوردستان و ئێران کردەوە و پشتگیرى خۆى بۆ دروستبوونى پەیوەندى زیاتر خستە روو. دواتر چەندین بایەتى پەیوەندیدار بە کارى بازرگانى و گرفتەکانى سنور و هێنان و بردنى کالا و ئالیەتى دامەزراندنى کۆمپانیا و کردنەوەى لقى کۆمپانیاکانیان لە هەولێر و بانک خرایە بەرباسى وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1404 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌