لە پێناو برەودان بە پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا و رێکخستنى کار و بارى خاوەن کارانى هەردوولا و کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر ئەوانەى لەم نێوەندە کارى بازرگانى دەکەن دواى وەرگرتنى رەزامەندى پێویست رۆژى شەممە 31/10 بارەگاى یەکێتى خاوەن کارانى تورکى – عێراقى / هەولێر لە هەولێر لە ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور کرایەوە، سۆران ئەبوبەکر عزیز جێگرى سەرۆکى ژور بە سەرۆکى رێکخراوەکە دانرا. شایەنى باسە ئەم یەکێتیە لە تورکیاش لە شارى ئەدەنە ئۆفیسێکى دەبێت و بە هەماهەنگى کار و چالاکیەکانیان ئەنجام دەدەن لە سەر ئاستى عێراق و تورکیادا.