تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوور کۆبوونەوەیەکى فراوان بۆ شاندێکى بازرگانى دانیمارک رێک دەخات

ژوور کۆبوونەوەیەکى فراوان بۆ شاندێکى بازرگانى دانیمارک رێک دەخات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 15 تشرینی دووەم 2009 00:00
بە مەبەستى یەکترى ناسین و دروستکردنى پەیوەندى بازرگانى لە نێوان شاندە بازرگانیەکان کە سەردانى کوردستان دەکەن لەگەل بازرگانانى هەولێر ئێوارەى رۆژى یەک شەممە 15/11/2009 بە ئامادەبوونى دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و بالیۆزى ولاتى دانیمارک لە بەغدا کۆبوونەوەیەکى فراوان بۆ شاندێکى بازرگانى دانیمارک سازکرا، ژمارەیەکى زۆر لە بازرگانانى هەولێر کە لە لایەن ژوورەوە بانگهێشت کرابوون ئامادەبوون. هەریەک لە سەرۆکى ژوور و بالیۆزى دانیمارک لە ووتەکانیاندا تەئکیدیان لەسەر گرنگى پەیوەندى نێوان هەرێم و دانیمارک کردەوە و ئامادەیی خۆیان دەربرى بۆ هاوکارى کردنى بازرگانان و پێشکەش کردنى ئاسانکارى بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان. دواتریش هەریەک لە ئامادەبووان خۆیان و کار و چالاکیەکانیان ناساند و بۆچوون و سەرنجەکانیان خستەروو، لە لایەن سەرۆکى ژوور و بالیۆزى دانیمارک وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە. لە پاشان بازرگانان چەندین کۆبونەوەى دووقۆلیان لەگەل یەکترى ئەنجامدا و بۆ خواردنى ئێوارە لە لایەن ژوور میواندارى کران
ئه‌م بابه‌ته‌ 1123 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑