تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆكی ژوور پێشوازی لە كونسوڵی رۆمانیا دەكات

سەرۆكی ژوور پێشوازی لە كونسوڵی رۆمانیا دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 03 کانونی یەکەم 2014 08:21
رۆژی 30/11  دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە بارەگای ژوور پێشوازی لە میهایتە ئێنی كونسوڵی گشتی رۆمانیا لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا كونسوڵی رۆمانیا خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و بۆ ئاگاداربوون لە بارەی چۆنیەتی ئیش و كار و بەڕێوەچوونی كاری بازرگانی لە هەرێمی كوردستان لەم بارودۆخە و هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی دەتوانێ هاوكار و هاوبەشی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەم مەبەستەش وتی ژمارەیەك كۆمپانیای رۆمانیا لە گشت سێكتەرەكان بانگێشت دەكەین و ئێوەش وەكو ژووری بازرگانی دەتوانن ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان بانگێشت بكەن لە سەرەتای ساڵی داهاتوو چاوپێكەوتن و دانیشتن رێك بخەین بە مەبەستی پێشكەوتنی زیاتر لە كاری بازرگانی و وەبەرهێنانی كۆمپانیا رۆمانیەكان لە هەرێمی كوردستان.
لای خۆیەوە سەرۆكی ژوور وێرای بەخێرهێنانی كونسوڵ، سوپاسی ئەو دەست پێشخەرییەی كرد و روونی كردەوە كە كاری بازرگانی بە شێوەیەكی گشتی باش دەڕوات، سەبارەت بە گرنگترین سێكتەر كە هەرێمی كوردستان لە ئێستا پێویستی پێیەتی ووتی: كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشت و گوزار گرنگترین سێكتەرن بەڵام لە كەرتی تەندروستی و خوێندنیش پێویستمان بە هاوكارییە ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە قوتابیانی هەرێم روو لە ووڵاتی رۆمانیا دەكەن بە مەبەستی خوێندن.
ووتیشی ووڵاتی عێراق لە ئێستادا دەتوانین بڵێین زیاتر لە %90ی كاَلا لە دەرەوە هاوردە دەكات كە پشكی شێر بەر هەردوو ووڵاتی توركیا و ئێران كەوتووە، رۆمانیاش دەتوانێ سوود لەم هەلە وەربگرێت و بەشدار بێت لە هەناردەكردنی كاڵای خۆی بۆ بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
دەربارەی كۆبوونەوە و چاوپێكەوتنی كۆمپانیاكانی هەردوولا سەرۆكی ژوور ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتی و هاوكارییەك.
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 03 کانونی یەکەم 2014 09:14

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑