ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژوور بەشداری لە 16هەمین كۆنگرەی خاوەنكارو وەبەرهێنەرانی عەرەبی دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 03 کانونی یەکەم 2014 08:28
 
رۆژی 23/11/2014 بە چاودێری عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر و بە سەرپەرشتی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی ووڵاتانی عەرەبی و دامەزراوەی عەرەبی بۆ دڵنیایی و وەبەرهێنان لە قاهیرەی پایتەختی میسر 16ەمین كۆنگرەی خاوەنكار و وەبەرهێنەرانی عەرەب و 117ەمین كۆنفڕانسی میسر بۆ كاردن لە ژێر ناونیشانی (وەبەرهێنان لە میسردا...وەبەرهێنانە لە داهاتوودا) وە بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.
لە كۆنگرەكەدا هەریەك لە ئەشرەف سەلمان وەزیری وەبەرهێنانی میسر و دكتۆر نەبیل ئەلعەرەبی ئەمینداری گشتی ووڵاتانی عەرەب و ئەحمەد وەكیل سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی ووڵاتانی عەرەب بەشدار بوون وە زیاتر لە 1000 خاوەنكار و وەبەرهێنەر لە ووڵاتانی جۆراو جۆر بەڕێوەچوو.
هەریەك بە جیا ووتەی خۆیان پێشكەش كردو باسیان لە هەلی كار و چۆنیەتی وەبەرهێنان كرد لە میسر و ناوچەكە هەروەها جەختیان لە پاڵپشتی حكومەت بۆ كەرتەكانی وەبەرهێنان كردەوە كە ئەمەش دەبێتە پاڵپشتیەكی بەهێز بۆ زیاتر هاندانی كۆمپانیا بیانیەكان لە كاركردن لە ناوچەكەدا و پاشان بیر و را ئاڵوگۆڕكرا لە لایەن ئامادەبووانی كۆنگرە.
سەرۆكی ژووریش وەك جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی  عێراق لە كۆنگرەكەدا بەشداربوو.
لە میانی بەشداری كردنیدا چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و وەبەرهێنان و بازرگانانی عەرەبی و بیانی ئەنجامدا، باسی رەوشی ئابووری و بازرگانی عێراق و هەرێمی كوردستانی بۆكردن و هەروەها چۆنیەتی وەبەرهێنان و گرنگترین ئەو سێكتەرانەی كە لە عێراق و هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی هەل و دەرفەتی كاردنی بۆ باسكردن.
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1094 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 03 کانونی یەکەم 2014 09:20