تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆكی ژوور بۆ كەناڵی سكای نیوز ئەلعەرەبیە دەدوێت

سەرۆكی ژوور بۆ كەناڵی سكای نیوز ئەلعەرەبیە دەدوێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 10 کانونی یەکەم 2014 10:39
لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سكای نیوز ئەلعەرەبیە دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وەڵامی چەند پرسیارێكی دایەوە كە تایبەت بوون بە رێژەی كارتێكردنی ئەم بارودۆخەی ئێستای هەرێمی كوردستان و ناوچەكە  لەسەر ئاڵوگۆڕكردنی كەل و پەل لەگەڵ ووڵاتان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆژەكان و كاری بازرگانی.
سەرۆكی ژوور رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان بەردەوام بووە لەسەر هەناردەكردن و هاوردەكردنی كەل و پەل لەگەڵ ووڵاتان بەتایبەتی لەگەڵ ووڵاتانی هاوسێ هەردوو وڵاتی توركیا و كۆماری ئیسلامی ئێران بە نمرە یەك وە هەردوو وڵاتی سوریا و ئوردنیش لە رێگەی عێراقەوە بەڵام بە هۆی بارودۆخی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە لە شەڕی دژە تیرۆر تا راددەیەكی زۆر كەم كاریگەری خۆی هەبووە لەسەر رێژەی ئاڵوگۆڕكردن.
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پرۆژەكان و كاری بازرگانی سەرۆكی ژوور رایگەیاند بەهۆی ئەوەی كە هەرێمی كوردستان نزیكەی یەك ساڵ هیچ بڕە پارەیەكی لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە وەرنەگرتووە و بودجەی بڕاوە بە دڵنیاییەوە كاریگەری خۆی هەبووە بەڵام هیچ پرۆژەیەك رانەوەستاوە تەنیا چەند پرۆژەیەكی كەم نەبێت كە لەلایەن كۆمپانیاكانی بیانی سەرپەرشتی دەكران ئەویش بە هۆكاری ئەم ئاڵۆزییەی ناوچەكە راگیراون، هیواشی خواست بە رێككەوتنی ئەم دواییە و ناردنی یەكەم سلفەی لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە بۆ هەرێم هەموو كارەكان بگەڕێنەوە ئاستی جاران.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1471 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 14 کانونی یەکەم 2014 10:00

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑