ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پیرۆزبایی لە سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ده كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 14 کانونی دووەم 2015 09:06
رۆژی 13ی كانونی دووەم دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە یاوەری بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی سەردانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمیان كردو لە لایەن رێبوار خەلیل هیدایەت سەرۆكی دەستە پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پیرۆزبایی دەست بەكاربوونیان لێكرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ئەركەكەی دا، وە هەردوولا جەختیان لە سەر زیاتر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان كردەوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1512 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌