ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بانكی نێودەوڵەتی كارەكانی لە كوردستان فراوانتر دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 11 شوبات 2015 08:20
رۆژی 10/2/2015 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە بارەگای ژوور پێشوازی لە خاتوو ئەشواق مەسیح پەیوەست بە بەڕێوبەری بازرگانی گشتی و دارایی لە بانكی نێودەوڵەتی كرد.
لە دیدارێكدا خاتوو ئەشواق رایگەیاند كە ئەوان وەكو بانكی نێودەوڵەتی لە بەرنامەیان دایە جگە لە كەرتی نەوت و غاز پەرە بە كەرتەكانی تر بدەن لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی هاوشێوەی نەوت كەرتەكانی تریش پێشكەوتنی بەرچاو بەخۆیانەوە ببینێ. ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان هاتوون بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری كار و چالاكیەكانی ئەو دەزگاو لایەنە ئابووریانە بن كە پەیوەندیان هەیە بە كەرتی بازرگانی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان.
لای خۆیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لێكردن وە كورتەیەك لە كارو چالاكیەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری بۆیان باسكرد هەروەها چۆنیەتی دانانی كۆمپانیا و مۆڵەت و گشت ئەو پێداویستیانەی كە لە دانانی كۆمپانیا پێویست دەبێت روونی كردەوە، ئامادەیی خۆیی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1171 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌