ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

میسر پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانی دەدات لەگەڵ هەرێمی كوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 18 شوبات 2015 09:08
ریێككەوتی 15/2/2015 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە بارەگای ژوور پێشوازی لە شاندێكی نوسینگەی بازرگانی لە كونوسڵخانەی میسر بە سەرۆكایەتی سیناْ  محەممەد عەلی كونسوڵی بازرگانی لە هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون شاندی میوان رایانگەیاند كە ئەوان هاتوون بۆ ئەوەی پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانیان بدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان هیوایان خواست كە لەماوەی داهاتوو ئاستی بازرگانی نێوان هەردوولا بەرەو پێش بچێت.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور پاڵپشتی و ئامادەیی خۆیی و ژووری دەربڕی بۆ هەموو هاوكارییەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1119 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 18 شوبات 2015 10:51