ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

٢٦ کۆمپانیای بەریتانی بەشداری کۆنفڕانسی کاری هەولێر دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 26 شوبات 2015 08:22

ئەمرۆ 24/2/2015 بە ئامادەبوونی دەزگاکانی راگەیاندن لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەربارەی کۆنفڕانسی کاری هەولێر کە بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی ئازار ئەنجامبدرێت بۆ هەریەکە لە دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و نوێنەری ئەنجومەنی کاری عێراقی - بەریتانی بەڕێوەچوو.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا دارا جەلیل خەیات سێکتەرەکانی کۆنفڕانسەکەی باس کرد و گرنگی ئەنجامدانی ئەم کۆنفڕانسەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن روونکردەوە.
ئەوەشی راگەیاند کە ژمارەی کۆمپانیا بەشداربووەکان لەم کۆنفڕانسە ٢٦ کۆمپانیای بەریتانین لە سێکتەرەکانی نەوت و غاز، خوێندنی باڵا، تەندروستی، بنیاتنان و بانک.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1210 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌