تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2018
پێنج شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2018 09:03

دیداری سەرۆكی یەكێتی و كونسلی پۆلندا

رێككەوتی ٧/١٠/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی كرد لە شاندێكی كونسلخانەی كۆماری پۆلندا لە هەولێر كە پێكهاتبوون لە دۆمینیك میسیال كونسلی گشتی و شاندی یاوەری، لە دیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری پۆلندا كرد هەروەها د. دارا سوپاسی كونسلی گشتی پۆلندای كرد كە بەردەوام هەوڵدەدات پەیوەندیەكانی ئابووری نێوان هەردوو لا بەرەوپێش ببات لە بەرامبەر دا كونسلی گشتی پۆلندا سوپاسی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی كرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ كاركردنیان لە كوردستان ، شایەنی باسە لە دیدارەكەدا مەلا مجید سورچی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سەدرەدین كەمال و فیدالدین گەردی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادە بوون

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی ١٦/١٠/٢٠١٨ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و رێکخراوی بەهانەوەچوونی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی عەبدولرەحیم کامل بەڕێوبەی رێکخراو لە عێراق یادداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد.

ئەم یادداشتە چەندین بڕگە لە خۆ دەگرێت بۆ پاڵپشتی کردنی گەنجانی هەرێمی کوردستان و ئاوارە و پەنابەرەکان کە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

لە رێگەیەوە بە هاوکاری هەردوولا و بە پاڵپشتی یەکێتیی ئەوروپا چەندین دەرفەتی هەلی کارییان بۆ دەرخسێنێت و چەندین خول بۆ گەشەپێدانی تواناکانیان ئەمجامدەدەرێت.

شایانی باسە لەم رێوڕەسمە سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور و باقی محەممەد هادی، سەدرەددین کەمال، فیدائەددین محەممەد ئەمین و عەبدولکەریم مستەفا ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی ١٥/١٠/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لە شاندێکی کۆمپانیاکانی وڵاتی هەنگارییا کرد.

لە دیدارێکدا شاندی میوان ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و ژووری بازرگانی گەڕاندنەوە بۆ گەڕان بە دوای کارکردن و هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

شاندی میوان رایگەیاند کە دەخوازن لە هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی چیمەنتۆ، شوشە، ئەلەمنیۆم و پلاستیک وەبەرهێنان بکەن، لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکانی خۆماڵی دەست بە کار بکەن.

لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژوور رایگەیاند کە هەرێمی کوردستان لە هەموو روویەکەوە کەشێکی لەباری هەیە بۆ وەبەرهێنان، هەلی وەبەرهێنان لە هەموو سێکتەرەکان هەیە، لە هەمان کاتدا دەتوانن لە هەولێرەوە بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوەی هەموو عێراق.

سەرۆکی ژوور ئەوەشی خستەروو کە کۆمپانیا و کارگەکانی ئەوروپی بەهۆی بەرزی کوالێتی و ئەزمونیان جێگای خۆشحاڵیمانە بێن لە هەرێم وەبەرهێنان بکەن.

سەرۆکی ژوور هیوای خواست بتوانن لە هەرێم لقی کۆمپانیا یان بتوانن کارگە بکەنەوە.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 14/10/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە چاندرامۆلی کێرن کونسوڵی گشتی وڵاتی هندستان لە هەولێر و چاندەر پارکاش پاشکۆی بازرگانی لە کونسوڵخانەی وڵاتی هند.

لە کۆبوونەوەیەک سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کۆپانیاکانی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون.

سەرۆکی ژوور دوای بەخێرهێنان وتەیەکی پێشکەشکرد، باسی لە پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی هندستان کرد، هیوای خواست پەیوەندییەکان پەرەی زیاتری پێبدرێت.

لە لایەن خۆیەوە کونسوڵی وڵاتی هند سوپاسی ژووری بازرگانی کرد بۆ ئەم دەرفەتە، هیوای خواست پەیوەندییە بازرگانیەن بەرەو پێشتر بچن، باسی لە گرنگی ئەم پێشانگایەش کرد کە دەبێتە دەرفەتێکی باش بۆ بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی هەردوولا.

دواتر ئاشۆک سێتهی لە ئەنجومەنی پەرەپێدانی بازرگانی هندستان لە پرێزەنتێشنێکدا باسی لەو پێشانگایە کرد کە بڕیار وایە لە 14-15 /1 /2019 لە وڵاتی هندستان سازبکرێت بە ناونیشانی 2 Indus Food بۆ کەل و پەلی خۆراک کە بۆ جاری دووەمە سازبکرێت، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هندستان پاڵپشتی دەکات.

ئاشۆک وتی تا ئێستا رێژەی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی هندستان بە گوێرەی پێویست نەبووە، وڵاتی عێراق بە رێژەی 527.5 ملیۆن دۆلاری ساڵانە ریزبەندی پێنجەمی گرتووە لە هەناردەکردنی کەل و پەلەکانی وڵاتی هندستان.

 هەروەها چەندین زانیاری دەربارەی ئەم پێشانگایە بۆ ئامادەبووان خستە روو ئەوەشی دووپات کردەوە کە هەر بازرگانێک یان خاوەن کۆمپانیایەک بیەوێت بەشدار بێت لەم پێشانگایە:

پلیتی فڕۆکە

هۆتێل

هاتوچۆ

وەرگێڕ

لەسەر رێکخەرانی ئەم پێشانگایە دەبێت.

دواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە پرسیار و گفتوگۆی زیاتر کرا لەسەر ئەم پێشانگایە.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑