رۆژى 30/5/2022 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى ماجد جه‌لال و عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له جۆناس لۆڤين باڵيۆزى وڵاتى سويد له عێراق و مه‌سعود بيوكى به‌ڕێوبه‌رى كاره‌كانى سويد له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ئامانج له سه‌ردانى باڵيۆز بۆ ژوور بۆ ئاگاداربوون بوو له ره‌وشى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان و گرنگترين ئه‌و سێكته‌رانه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان پێويستييهتى بۆ وه‌به‌رهێنان كردن تيايدا.
جۆناس لۆڤين باڵيۆزى وڵاتى سويد له عێراق وتى: ئێمه هاتوين بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى دوو لايه‌نه و گواستنه‌وه‌ى ئه‌زمونى وڵاتى سويد له زانست و كارى بازرگانى بۆ هه‌رێمى كوردستان.
باڵيۆزى وڵاتى سويد ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه هاوكاردهبين له به‌ستنى په‌يوه‌ندى به‌هێز له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى بازرگانى سويد.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات وتى: به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوڵاتييه‌كى زۆرى وڵاتى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى سويد ده‌ژين و به‌شێكى زۆرييان خاوه‌نى كارى خۆيانن و خاوه‌ن كۆمپانيان به‌راورد به وڵاتانى تر به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانى و ئابوورييه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتى سويد ئاسانتره.
سه‌رۆكى ژوور وتى: ده‌مانه‌وێت به هاوكارى جه‌نابتان كاره‌كان ده‌ست پێ بكه‌ينه‌وه چونكه له ساڵانى زوو كۆمپانيا سويدييهكان كارى زۆر باش و گرنگيان له عێراق ئه‌نجامداوه، به‌رهه‌مه‌كانى سويديش لێره ناسراوه.
د. دارا رايگه‌ياند: ئاڵوگۆڕكردنى شانده بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و به‌شدارى كردنى كۆمپانيا سويدييهكان له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ياخود پێشانگاى تايبه‌ت به به‌رهه‌مى وڵاتى سويد زۆر پێويسته بۆ به‌هێزكردنى ئه‌و په‌يوه‌ندييه، ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێريش به هه‌موو توانا ئاسانكارييان بۆ ده‌كات و پاڵپشتيان ده‌بێت.
سه‌رۆكى ژوور ئه‌وشى خسته‌روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى كاركردن و وه‌به‌رهێنان زۆره له گشت بواره‌كان، وڵاتى عێراقيش يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه پێشه‌نگه له هاورده‌كردنى كاڵا، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكى زێڕينه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانياكانى سويد تا سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرن.