تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریوتاربابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 04 نیسان 2021
 
سه‌رۆكى ژوو پێشوازى له‌ كونسوڵى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ده‌كات
رۆژى 31/3/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازييان كرد له‌ شاندێكى كونسوڵخانه‌ى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له‌ هه‌ولێر به‌ سه‌ۆكايه‌تى كونسوڵ رۆب وۆڵه‌ر.
له‌ ديدارێكدا پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا.
رۆب وۆڵه‌ر كونسوڵى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له‌ هه‌ولێر وتى: چالاكييه‌كانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به‌رز ده‌نرخێنم، ئامانجمان به‌هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانه‌ له‌ نێوان ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان، ده‌مانه‌وێت په‌ره‌ به‌ سيسته‌مى بانكى له‌ هه‌رێم بده‌ين.
وۆڵه‌ر وتيشى: هه‌تا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوايى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا به‌شێكى زۆر كه‌مى به‌رهه‌مه‌كانى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرد، به‌ڵام دواى گۆڕينى ئه‌م ياسايه‌ له‌ كۆنگرێس ئێستا هه‌لێكى باشه‌ بۆ بازرگانان بتوانن كاڵا ئه‌مريكييه‌كان هاورده‌ بكه‌ن له‌ هه‌مان كاتيشدا بۆ كۆمپانيا ئه‌مريكييه‌كان هه‌لێكى زێڕينه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بێن بۆ هه‌رێمى كوردستان و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
كونسوڵ ئه‌وه‌شى خسته‌ روو له‌ ماوه‌ى رابردوو ئه‌مريكا به‌ بڕى 250 مليۆن دۆلار هاوكارى پرۆژه‌كانى نه‌وت و گازى كردووه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌رنامه‌مان دايه‌ پاڵپشتى وزه‌ى خاوێن بكه‌ين له‌ كوردستان.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور دواى به‌خێرهێنان تيشكى خسته‌ سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان و په‌يوه‌ندى ژووره‌كانى بازرگانى كوردستان و ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، هه‌روه‌ها باسى له‌ چالاكييه‌ بازرگانييه‌كان كرد له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى بازرگانى ئه‌مريكا.
سه‌رۆكى ژوور وتى: يادداشتنامه‌ى لێك تێگه‌يشتنمان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى ئه‌مريكا چه‌ندين چالاكيمان ئه‌نجامداوه‌، په‌يوه‌ندى باشمان هه‌يه‌.
سه‌رۆكى ژوور هيواى خواست له‌ ماوه‌ى داهاتوو بتوانين به‌ ئاڵوگۆڕى شانده‌ بازرگانييه‌كان په‌ره‌ى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانمان بده‌ين.
سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور وتى: ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان خاك، ئاو، كه‌ش و هه‌واى گونجاو و له‌بارمان هه‌يه‌ هيواى خواست كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مريكا په‌ره‌ به‌ كه‌رتى كشتوكاڵ، گه‌شت و گوزار و پيشه‌سازى بده‌ن ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ داهاتێكى باش بۆ هه‌رێمى كوردستان و ره‌خساندنى هه‌لى كار.سه‌رۆكى ژوو پێشوازى له‌ كونسوڵى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ده‌كات
رۆژى 31/3/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازييان كرد له‌ شاندێكى كونسوڵخانه‌ى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له‌ هه‌ولێر به‌ سه‌ۆكايه‌تى كونسوڵ رۆب وۆڵه‌ر.
له‌ ديدارێكدا پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا.
رۆب وۆڵه‌ر كونسوڵى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له‌ هه‌ولێر وتى: چالاكييه‌كانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به‌رز ده‌نرخێنم، ئامانجمان به‌هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانه‌ له‌ نێوان ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان، ده‌مانه‌وێت په‌ره‌ به‌ سيسته‌مى بانكى له‌ هه‌رێم بده‌ين.
وۆڵه‌ر وتيشى: هه‌تا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوايى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا به‌شێكى زۆر كه‌مى به‌رهه‌مه‌كانى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرد، به‌ڵام دواى گۆڕينى ئه‌م ياسايه‌ له‌ كۆنگرێس ئێستا هه‌لێكى باشه‌ بۆ بازرگانان بتوانن كاڵا ئه‌مريكييه‌كان هاورده‌ بكه‌ن له‌ هه‌مان كاتيشدا بۆ كۆمپانيا ئه‌مريكييه‌كان هه‌لێكى زێڕينه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بێن بۆ هه‌رێمى كوردستان و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
كونسوڵ ئه‌وه‌شى خسته‌ روو له‌ ماوه‌ى رابردوو ئه‌مريكا به‌ بڕى 250 مليۆن دۆلار هاوكارى پرۆژه‌كانى نه‌وت و گازى كردووه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌رنامه‌مان دايه‌ پاڵپشتى وزه‌ى خاوێن بكه‌ين له‌ كوردستان.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور دواى به‌خێرهێنان تيشكى خسته‌ سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان و په‌يوه‌ندى ژووره‌كانى بازرگانى كوردستان و ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، هه‌روه‌ها باسى له‌ چالاكييه‌ بازرگانييه‌كان كرد له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى بازرگانى ئه‌مريكا.
سه‌رۆكى ژوور وتى: يادداشتنامه‌ى لێك تێگه‌يشتنمان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى ئه‌مريكا چه‌ندين چالاكيمان ئه‌نجامداوه‌، په‌يوه‌ندى باشمان هه‌يه‌.
سه‌رۆكى ژوور هيواى خواست له‌ ماوه‌ى داهاتوو بتوانين به‌ ئاڵوگۆڕى شانده‌ بازرگانييه‌كان په‌ره‌ى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانمان بده‌ين.
 
سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور وتى: ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان خاك، ئاو، كه‌ش و هه‌واى گونجاو و له‌بارمان هه‌يه‌ هيواى خواست كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مريكا په‌ره‌ به‌ كه‌رتى كشتوكاڵ، گه‌شت و گوزار و پيشه‌سازى بده‌ن ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ داهاتێكى باش بۆ هه‌رێمى كوردستان و ره‌خساندنى هه‌لى كار.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« April 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑