سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى ژوور پێشوازیان لە خاتوو بەیان سامى عەبدولرەحمان سەرۆکى رێکخراوى گەشەپێدانى کوردستان ( KDC ) کرد . لە دانیشتنێکدا باس لە هەولدان بۆ بەرەوپێش بردنى پەیوەندى ئابوورى نێوان کوردستان و بەریتانیا کرا ، بە تایبەتى پرسى وەرگرتنى ڤیزا بۆ ئەو بازرگان و خاوەن کۆمپانیایانەى کوردستان کە پێویستیان بە سەفەرکردن دەبێت بۆ وڵاتى بەریتانیا .