تۆ لێرەیت: ErbilChamber

نوێنەرانى کوردستان بەشدارى لە سێیەمین کۆنگرەى کارى عێراقى ئەلمانى دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو چوار شەممە, 20 حوزەیران 2007 00:00
هەریەک لە هۆشیار سیوەیلى وەزیرى کارەبا و عماد احمد وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و هێرش محرم سەرۆکى دەستە وەبەرهێنان و دارا جلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورە بازرگانیەکانى کوردستان وەک نوێًنەرانى کوردستان بەشداریان لە سێیەمین کۆنگرەى کارى عێراقى ئەلمانى کرد . هەریەک لە وەزیرى کارەبا و وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان و سەرۆکى یەکیًتى ژوورە بازرگانیەکانى کوردستان ووتەیان پێشکەش کرد . دارا جلیل خەیات ، سەرۆکى یەکێتى ژوورە بازرگانیەکانى کوردستان لە ووتەکەیدا ئاماژەى بە دەرفەتەکانى وەبەرهێنان لە کوردستان کرد و تەئکیدى لەسەر پێویستى کوردستان بەسەرمایەى بیانى کرد و هیواى خواست کە پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەلمانیا بەرەو پێشبخرێت . وە لە میانەى ئەم بەشداریکردنەدا سەرۆکى یەکێتى ژوورە بازرگانیەکانى کوردستان سەردانى ژوورى بازرگانى ( هامبۆرگ ) ى کرد ، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەل ( کارل درێیەر ) سەرۆکى ژوورى بازرگانى هامبۆرگ باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندى هەردوو ژوور کرد و سەرۆکى یەکَێتى ژوورە بازرگانیەکان داواى سەردانى کردنى کوردستانى لێیان کرد و ئەوانیش بە پێخۆشحالیەوە ئەم داوایەیان قبول کرد . دواتریش لە سەردانێکدا لەگەل به‌رپرسی جێبه‌جێکار له‌ ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازیه‌کانی ئه‌لمانیا گەلێک بایەتى گرنگ دەربارەى دروستکردنى پەیوەندى و ئالۆگۆرکردنى بیرورا تاووتوێکرا
ئه‌م بابه‌ته‌ 3115 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2011 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑