ئەمرۆ 10/10 /2007 ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر لەچوارچێوەى هاوکاریەکانیدا بەبۆنەى جەژنى رەمەزانى پیرۆز برێکى لە پێداویستیەکانى جەژن بەسەر منالانى مالى خەندە سەر بە بەرێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەلایەتى دابەشکرد ، دیاریەکان لەلایەن باقى محمد هادى و صدرالدین کمال کە ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوورن بەسەر یەکە یەکەى ئەو مندالانە دابەش کران کە لەو مالە ژیان بەسەر دەبەن بەهۆى بێبەشبونیان لە دایک و باوک یان سەرپەرشتیار ، ئەوەى زیاتر ئەو مندالانەى دڵخۆشکرد ئەوە بوو ئەو دیارییانە لەسەر ویستى ئەو مندالانە دابینکرابوون ، شایانى باسە ساڵى پاریش بەبۆنەى مانگى رەمەزان ژوورى بازرگانى هەولێر ئێوارە خوانێکى بۆ منالانى ئەو ماڵە سازکرد