بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org/component/k2/itemlist/date/2009/10/14.feed 2024-05-02T22:05:26+00:00 Joomla! - Open Source Content Management شاندى بازرگانى فەرەنسى بەشداربوو لە پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر لە ژوور مێواندارى کران 2009-10-14T00:00:00+00:00 2009-10-14T00:00:00+00:00 https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/811-شاندى-بازرگانى-فەرەنسى-بەشداربوو-لە-پێشانگاى-نێودەولەتى-هەولێر-لە-ژوور-مێواندارى-کران.html Admin <div class="K2FeedIntroText"></div><div class="K2FeedFullText">ئێوارەى رۆژى دوو شەممە 13/10 بە مەبەستى لە یەکتر نزیک بوونەوە و پەیداکردنى ئاشنایەتى زیاتر لە نێوان بازرگان و پیشەسازانى هەولێر و خاوەن و نوێنەرانى کۆمپانیا فەرەنسیەکان بە ئامادەبوونى فریدریک تیسۆ قونسولى فەرەنسا لە هەولێر و دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوورى و ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەساز و خاوەن کۆمپانیاکانى هەولێر شاندێکى بازرگانى فەرەنسى کە پێک هاتبوو لە نوێنەرانى کۆمپانیا بەشداربووەکانى پێنجەمین پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر کە لە ماوەى 12-15/10/2009 لە هەولێر بەرێوەدەچێت کۆبونەوەیەکى فراوان لە هۆلى کۆبونەوەکان لە بارەگاى ژوور سازکرا. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە ووتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان باسى لە گرنگى پەیوەندى نێوان بازرگان و پیشەسازان کرد و هەولەکانى ژوورى بۆ بەهێزکردنى ئەو پەیوەندیانە شى کردەوە کە بە بەردەوامى هەولى ئەوە دەدەن لەو بوارانە چالاکانە کار بکەن بۆ ئەوەى ئەو ئەرکەى لەسەر شانیانە وەک ژوورى بازرگانى جێبەجێى بکەن و خزمەت بە بازرگانان و پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان بکەن، هەروەها رۆڵى قونسولى فەرەنساى بەرزنرخاند کە هەمیشە هاوکار بووە بۆ فراوانترکردنى پەیوەندیەکانى هەرێم لەگەل فەرەنسا.. قونسولى فەرەنسا خۆشحالیخۆى دەربرى بۆ سازکردنى کۆبونەوەکە و لە ووتەیەکدا هانى ئامادەبووانى دا بۆ ئەنجامدانى کارى هاوبەش و پتەوکردنى پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى لە نێوان هەرێم و فەرەنسادا وە هەروەها پشتگیرى و هاوکاری خۆشى بۆ سەرکەوتنى کارەکان دەربرى.. دواتر بوار درا بە ئامادەبوان بۆ پرسیار و گرێدانى کۆبونەوەى دووقۆلى وە بۆ زیاتر رێز لێنان لە کۆمپانیا فەرەنسیە بەشداربووەکان ئامادەبووانى ئەم کۆبونەوەیە دواى کۆتایى هاتن لە لایەن ژوورەوە میواندارى کران. </div> <div class="K2FeedIntroText"></div><div class="K2FeedFullText">ئێوارەى رۆژى دوو شەممە 13/10 بە مەبەستى لە یەکتر نزیک بوونەوە و پەیداکردنى ئاشنایەتى زیاتر لە نێوان بازرگان و پیشەسازانى هەولێر و خاوەن و نوێنەرانى کۆمپانیا فەرەنسیەکان بە ئامادەبوونى فریدریک تیسۆ قونسولى فەرەنسا لە هەولێر و دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوورى و ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەساز و خاوەن کۆمپانیاکانى هەولێر شاندێکى بازرگانى فەرەنسى کە پێک هاتبوو لە نوێنەرانى کۆمپانیا بەشداربووەکانى پێنجەمین پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر کە لە ماوەى 12-15/10/2009 لە هەولێر بەرێوەدەچێت کۆبونەوەیەکى فراوان لە هۆلى کۆبونەوەکان لە بارەگاى ژوور سازکرا. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە ووتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان باسى لە گرنگى پەیوەندى نێوان بازرگان و پیشەسازان کرد و هەولەکانى ژوورى بۆ بەهێزکردنى ئەو پەیوەندیانە شى کردەوە کە بە بەردەوامى هەولى ئەوە دەدەن لەو بوارانە چالاکانە کار بکەن بۆ ئەوەى ئەو ئەرکەى لەسەر شانیانە وەک ژوورى بازرگانى جێبەجێى بکەن و خزمەت بە بازرگانان و پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان بکەن، هەروەها رۆڵى قونسولى فەرەنساى بەرزنرخاند کە هەمیشە هاوکار بووە بۆ فراوانترکردنى پەیوەندیەکانى هەرێم لەگەل فەرەنسا.. قونسولى فەرەنسا خۆشحالیخۆى دەربرى بۆ سازکردنى کۆبونەوەکە و لە ووتەیەکدا هانى ئامادەبووانى دا بۆ ئەنجامدانى کارى هاوبەش و پتەوکردنى پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى لە نێوان هەرێم و فەرەنسادا وە هەروەها پشتگیرى و هاوکاری خۆشى بۆ سەرکەوتنى کارەکان دەربرى.. دواتر بوار درا بە ئامادەبوان بۆ پرسیار و گرێدانى کۆبونەوەى دووقۆلى وە بۆ زیاتر رێز لێنان لە کۆمپانیا فەرەنسیە بەشداربووەکان ئامادەبووانى ئەم کۆبونەوەیە دواى کۆتایى هاتن لە لایەن ژوورەوە میواندارى کران. </div>