بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 10 تشرینی دووەم 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Sat, 11 May 2024 07:23:10 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ئەنجوومەنى ژوور ئامادەى کۆنفرانسێکى کونسوڵگەرى هۆڵەندا دەبێت https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/852-ئەنجوومەنى-ژوور-ئامادەى-کۆنفرانسێکى-کونسوڵگەرى-هۆڵەندا-دەبێت.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/852-ئەنجوومەنى-ژوور-ئامادەى-کۆنفرانسێکى-کونسوڵگەرى-هۆڵەندا-دەبێت.html
بە ئامادەبوونى نوێنەرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان د. فوئاد حسین سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم و کونسولگەرى هۆلەندا لە هوتێلى شیراتۆن لە هەولێر کۆنفرانسێکى دەربارەى دەست پێکردنى وەبەرهێنانى هۆلەندا لە کوردستان سازکرد. وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و وەزیرى کشتوکال و وەزیرى سەرچاوە ئاویەکان و بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە و جێگرى بالیۆزى هۆلەندا و سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و ژمارەیەکى زۆر لە نوێنەرانى رێکخراوەکانى پیشەیی بوارى کەرتى تایبەت و سەرمایەدار و وەبەرهێنى کوردستان ئامادەبوون، شان بە شانى کۆنفرانسەکە و باسى پەیوەندى نێوان هەرێم و هۆلەندا، شاندێکى بازرگانى هۆلەندى ئامادەکرابوون و لەگەل بازرگانانى کوردستان کۆبوونەوەى دوقۆلیان سازکرد بە مەبەستى بەستنى پەیوەندى و ناسینى یەکترى بۆ ئەنجامدانى کارى هاوبەش و کۆکردنەوەى زانیارى و شارەزایى دەربارەى ئەو بوارانەى دەتوانن لەگەل یەکتریدا کارى تیا بکەن، وە بە مەبەستى گرنگیدانى زیاتر بە شاندى میوان و دروستکردنى پردى پەیوەندى لەگەل بازرگانانى هەولێر رۆژى یەک شەممە لە لایەن ژوورەوە کۆبونەوەیەکى فراوان لە بارەگاى ژوور بۆ شاندى میوان سازکرا بە ئامادەبوونى بالیۆزى هۆڵەندا لە بەغدا و سەرۆکى ژوور و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە بازرگانانى هەولێر کە لە سەر بانگهێشتى ژوور ئامادەبوون بەرێوەچوو. سەرۆکى ژوور لە ووتەیەکیدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان تەئکیدى لەسەر دەرفەتەکانى وەبەرهێنان لە کوردستان و گرنگى بەشدارى کردنى کۆمپانیا هۆلەندیەکان لە پرۆسەى ئاوەدان کردنەوەى کوردستاندا روون کردەوە بە تایبەتى لە بوارى کشتوکالیدا.. بالیۆزى هۆلەندا لە وتەکەیدا تەئکیدى لەسەر ئامادەیى خۆیان کردەوە بۆ پێشکەش کردنى ئاسانکارى بۆ ئەوانەى لە هەولى دروستکردنى پەیوەندى بازرگانیدان. لە پاشان دەرفەت درایە ئامادەبووان بۆ خۆناساندن و خستنەرووى کار و چالاکیەکانیان هەروەها دەرگاى گفتوگۆ کرایەوە و وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە.. وە لە هەمان کاتدا دەرفەت درا بە ئامادەبووان بۆ سازکردنى کۆبوونەوەى دوو قۆڵى و گفتوگۆکردن لەسەر دەرفەتى کارکردن لەگەل یەکتریدا . وە بۆ زیاتر رێزگرتن لە شاندى میوان لە لایەن ژوورەوە بۆ خواردنى ئێوارە میواندارى کران.
]]>
هه‌واڵ Tue, 10 Nov 2009 00:00:00 +0000
بازرگانانى ئورفە پەیوەندى لەگەڵ بازرگانانى هەولێر دەبەستن https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/851-بازرگانانى-ئورفە-پەیوەندى-لەگەڵ-بازرگانانى-هەولێر-دەبەستن.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/851-بازرگانانى-ئورفە-پەیوەندى-لەگەڵ-بازرگانانى-هەولێر-دەبەستن.html
داراجەلیل خەیات و جیگرى سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێرى ژوور، رۆژى 9/11 پێشوازیان لە شاندێکى بازرگانى شارى ئورفەى تورکیا کرد، کە زیاتر لە 35 بازرگان و پیشەسازوخاوەن کۆمپانیاى شارەکەی لەخۆگرتبوو. لەدیدارێکدا، سەرۆکى ژوور خۆشحاڵى خۆى بە هاتنى ئەو شاندە بازرگانیە دەربڕى کە یەکەمین شاندى بازرگانى ئورفەیە بۆ کوردستان و، هیواى خواست ئەم سەردانە سەرەتایەک بێ بۆکارکردن لەکوردستان وگرێدانى پەیوەندى دۆستانە لەنێوان ژوورى بازرگانى هەولێرو ژوورى بازرگانى ئورفە. هەروەها ێبری ئیرتسکین لەوتەیەکدا خۆشحاڵى خۆیان بەو پێشکەوتنە دەربڕى کە لەهەولێر هاتۆتەدى لەهەمان کاتدا ئامادەیى شاندى میوانى نیشاندا بۆ بەشداریکردن لەپرۆسەى وەبەرهێنان و کارى بازرگانى لەکوردستاندا. دواتر هەریەک لەئەندامانى شاندەکە خۆیان و کاروچالاکى دەزگاو کۆمپانیاکانیان ناساندو گفتوگۆو ڕاوبۆچونەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
]]>
هه‌واڵ Tue, 10 Nov 2009 00:00:00 +0000