بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 15 تشرینی دووەم 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 12 May 2024 01:34:53 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ژوور کۆبوونەوەیەکى فراوان بۆ شاندێکى بازرگانى دانیمارک رێک دەخات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/855-ژوور-کۆبوونەوەیەکى-فراوان-بۆ-شاندێکى-بازرگانى-دانیمارک-رێک-دەخات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/855-ژوور-کۆبوونەوەیەکى-فراوان-بۆ-شاندێکى-بازرگانى-دانیمارک-رێک-دەخات.html
بە مەبەستى یەکترى ناسین و دروستکردنى پەیوەندى بازرگانى لە نێوان شاندە بازرگانیەکان کە سەردانى کوردستان دەکەن لەگەل بازرگانانى هەولێر ئێوارەى رۆژى یەک شەممە 15/11/2009 بە ئامادەبوونى دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و بالیۆزى ولاتى دانیمارک لە بەغدا کۆبوونەوەیەکى فراوان بۆ شاندێکى بازرگانى دانیمارک سازکرا، ژمارەیەکى زۆر لە بازرگانانى هەولێر کە لە لایەن ژوورەوە بانگهێشت کرابوون ئامادەبوون. هەریەک لە سەرۆکى ژوور و بالیۆزى دانیمارک لە ووتەکانیاندا تەئکیدیان لەسەر گرنگى پەیوەندى نێوان هەرێم و دانیمارک کردەوە و ئامادەیی خۆیان دەربرى بۆ هاوکارى کردنى بازرگانان و پێشکەش کردنى ئاسانکارى بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان. دواتریش هەریەک لە ئامادەبووان خۆیان و کار و چالاکیەکانیان ناساند و بۆچوون و سەرنجەکانیان خستەروو، لە لایەن سەرۆکى ژوور و بالیۆزى دانیمارک وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە. لە پاشان بازرگانان چەندین کۆبونەوەى دووقۆلیان لەگەل یەکترى ئەنجامدا و بۆ خواردنى ئێوارە لە لایەن ژوور میواندارى کران
]]>
هه‌واڵ Sun, 15 Nov 2009 00:00:00 +0000