بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 15 ئازار 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sat, 20 Apr 2024 02:17:51 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێکى هاوبەشى رێکخراوى USAID و وەزارەتى پلاندانان سەردانى ژوور دەکەن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/619-شاندێکى-هاوبەشى-رێکخراوى-USAID-و-وەزارەتى-پلاندانان-سەردانى-ژوور-دەکەن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/619-شاندێکى-هاوبەشى-رێکخراوى-USAID-و-وەزارەتى-پلاندانان-سەردانى-ژوور-دەکەن.html
رۆژى یەک شەممە 15/3/2009 سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى لە بارەگاى ژوور پێشوازیان کرد لە شاندێکى هاوبەشى رێکخراوى USAID ى ئەمریکى و وەزارەتى پلاندانان کە پێک هاتبوون لە لویس تایم نوێنەرى رێکخراوەکە و ئاپریل وێلز لە تیمى ئاوەدان کردنەوەى هەرێمەکان (RRT) و زاگرۆس فەتاح بەرپرسى پەیوەندیەکانى وەزارەتى پلاندانان و د. شێرکۆ لە هەمان وەزارەت. مەبەست لەسەردانەکەیان ئەوەبوو کە داوایان لە یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازیەکانى هەرێمى کوردستان کرد کە سەرنج و پێشنیار و بیروراکانیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە بازرگانى و پیشەسازى دەربارەى ئەو هەلسەنگاندنە ئابووریەى کە رێکخراوى ناوبراو بە هەماهەنگى لەگەل RTI ئامادەى کردبوو دەربارەى ئابوورى کوردستان لەسەر داواى وەزارەتى پلاندانان لە سالى رابردوو دەرببرن بۆ دەولەمەند کردن و نەهێشتنى کەم و کوریەکانى هەلسەنگاندنەکە. لە لایەن خۆیەوە دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازیەکانى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر وێراى ئەمەى کە هەلسەنگاندنە ئابوورەیەکەى بەرز نرخاند، بە پێویستى زانى کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشداربن لە نەهێشتنى کەم و کوریەکانى هەلسەنگاندنەکە، بۆیە ئامادەیی ژووریشى نیشاندا بۆ پێداچوونەوە بەم بەشانەى کە پەیوەندیان بە بازرگانى و پیشەسازیەوە هەیە.
]]>
هه‌واڵ Sun, 15 Mar 2009 00:00:00 +0000