بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 07 ئایار 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 03 May 2024 04:34:09 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq قونسولی گشتی نێردراوەی بازرگانی دانمارک لە دوبەی ،پێشوازی لێکرا https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/674-قونسولی-گشتی-نێردراوەی-بازرگانی-دانمارک-لە-دوبەی-،پێشوازی-لێکرا-.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/674-قونسولی-گشتی-نێردراوەی-بازرگانی-دانمارک-لە-دوبەی-،پێشوازی-لێکرا-.html
رۆژی پێنجشەممە 7/5 لە بارەگای ژوور دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێری پێشوازی کرد لە تۆماس بای قونسولی گشتی نێردراوەی بازرگانی و پیر تانس گارد قونسولی بازرگانی دانمارک لە دوبەی کە بەیاوەری دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانمارک هاتبوونە ژوور ،دوای بەخێرهێنان تۆماس بای مەبەستی سەردانەکەی لە یەکتری ناسین و دانانی بنەمایەکی پەیوەندی لەگەل ژوور چر کردەوە و باسی لە گرنگیدانیان بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەل هەرێمی کوردستان کرد . لەو دەرفەتەدا سەرۆکی ژوور تیشکی خستە سەر بوارەکانی وەبەرهێنان لە کوردستان و ئارەزووی بازرگانانی کوردستان لە دروست کردنی پەیوەندی لە گەل وەبەرهێنەرانی دانمارکی ، دواتریش مەسەلەی ڤیزاو چارەسەرکردنی گرفتی وەرگرتنی ڤیزابۆ بازرگان و پیشەسازانی کوردستان خرایە بەر باس .
]]>
هه‌واڵ Thu, 07 May 2009 00:00:00 +0000
قونسولى تورکیا: هەولى زیاتر دەدەین بۆ بەرەوپێش بردنى پەیوەندیەکانى تورکیا و هەرێمى کوردستان https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/672-قونسولى-تورکیا-هەولى-زیاتر-دەدەین-بۆ-بەرەوپێش-بردنى-پەیوەندیەکانى-تورکیا-و-هەرێمى-کوردستان.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/672-قونسولى-تورکیا-هەولى-زیاتر-دەدەین-بۆ-بەرەوپێش-بردنى-پەیوەندیەکانى-تورکیا-و-هەرێمى-کوردستان.html
رۆژى چوارشەممە 6/5/2009 حوسێن ئەڤنى قونسولى تورکیا سەردانى ژوورى کرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئیبراهیم سۆفى جێگرى یەکەم و سۆران ئەبوبەکر جێگرى دووەمى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازیان لێکرا. لە دانیشتنێکدا گەلێک بابەت خرانە بەر باس بە تایبەتى ئاستى پەیوەندیەکانى ژوورى بازرگانى هەولێر لەگەل بازرگانان و پیشەسازان و ژوورەکانى بازرگانى تورکیا و قونسولیەى تورکیا لە موسل و پرسى دابین کردنى ڤیزا و بەرەوپێشبردنى پەیوەندیەکان. قونسولى تورکیا رۆلى سەرۆکى ژوورى بەرزنرخاند لەو بەرەو پێشچوونانەى کە لەسەر دەستى ئەو روویان داوە و ووتى گەشبینم بە بەرەو پێشچوونى زیاترى پەیوەندیەکانمان چونکە هەولەکانتان ئەنجامى بەرچاوى هەبووە و هەمیشە جێگاى باوەر و متمانە کردنە بۆ ئەنجامدانى کارى باشتر و خزمەتى زیاتر بە رەوشى بازرگانى و پەیوەندى نێوان کوردستان و تورکیا، بەلێنى ئەوەشى دا کە هەولى زیاتر دەدەن بۆ بەرەو پێشبردنى پەیوەندیەکانى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان چونکە پەیوەندى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان بۆ هەردوولا زۆر گرنگە و دەبێ بایەخى زیاترى پێبدرێت، هەروەها ووتى سەبارەت بە دابینکردنى ڤیزا بۆ خەلکى کوردستان گۆرانى باشمان کردووە بۆ ئەوەى خەلکى کوردستان زیاتر بتوانن سەردانى تورکیا بکەن بۆ ئەم مەبەستەش درێژە بە هەماهەنگى نێوان ژوور و قونسولیە دەدەین بۆ دابین کردنى ڤیزا بەو کەسانەى کە لەرێگەى ژوور داواى ڤیزا دەکەن و هەول دەدەین ماوەى ڤیزاکەش درێژتربکرێتەوە. سەرۆکى ژور وێراى دەربرینى خۆشحالی بە هەلوێستەکانى قونسولى تورکیا لە بەرامبەر ئەو هەولانەى کە داویەتى بۆ باشکردنى پەیوەندیەکانى نێوان کوردستان و تورکیا ئامادەیى خۆى نیشاندا بۆ بەردەوام بوون لە سەر کارەکانى بەو ئاراستەیە بۆ ئەوەى بتوانن پێکەوە پەیوەندى نێوان بازرگان و پیشەسازانى تورکیا و کوردستان باشتر بکەن و سود بە بەرژەوەندیە هاوبەشەکانى نێوان کوردستان و تورکیا بگەیەنین.. قونسولى تورکیا باسى لە پێشانگاى عێراقى نێودەولەتى کرد کە لە شارى غازى عەنتاب لە 21-24/5/2009 بەرێوەدەچێت کرد بۆ بەشداریکردنى ژوور لەو پێشانگایە داوەتنامەى فەرمى پێشکەش بە سەرۆکى ژوور کرد. دواتریش لە لایەن ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور لە هوتێلى شیراتۆن بۆ خواردنى نیوەرۆ میواندارى کرا.
]]>
هه‌واڵ Thu, 07 May 2009 00:00:00 +0000