بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 15 تەمموز 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Sun, 05 May 2024 04:04:02 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq قونسولى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر سەردانى ژوور دەکات https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/747-قونسولى-کۆمارى-ئیسلامى-ئێران-لە-هەولێر-سەردانى-ژوور-دەکات.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/747-قونسولى-کۆمارى-ئیسلامى-ئێران-لە-هەولێر-سەردانى-ژوور-دەکات.html
رۆژى 15/7/2009 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى پێشوازیان کرد لە عه‌زیل حوسێنی قونسولى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران و پور موتەهەر بەرپرسى بەشى بازرگانى لە قونسولخانەى ئێران لە هەولێر. لە دانیشتنێکدا سەرۆکى ژوور دواى بەخێرهێنانیان خۆشحالیخۆى دەربرى بەرامبەر ئەو سەردانە و باسى لە ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران کرد و رۆلى قونسولگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێرانى بەرز نرحاند لە بەرەو پێشچوونى پەیوەندیەکان و چارەسەرکردنى گرفتەکانى هاتووچۆ و بەشداریکردن لە پێشانگاکان لە هەردوو ولاتدا. هەروەها باسى لە هەندێ لەو گرفتانە کرد کە پێویستیان بە هەولدان هەیە بۆ چارەسەرکردنیان بە تایبەتى مەسەلەى کاتى دیاریکراو بۆ هاتووچۆکردن ل دەروازەى حاجى ئۆمەران کە تەنها چەند سەعاتێکە و دواتر دادەخرێت بۆیە داواى زیادکردنى ئەو کاتەى کرد. قونسولى گشتى ئێران وێراى دەستخۆشى لە سەرۆکى ژوور لەبەر ئەوەى رۆل گرنگى هەبووە لە پتەوکردنى پەیوەندى لە نێوان هەردوولا ئامادەیی خۆى دەربرى بۆ درێژەدان بە هەماهەنگى و هاوکارى کردن بۆ ئەوەى ئەو پەیوەندیانە بەرەو پێشتربچن و کاریش بۆ چارەسەرکردنى هەموو ئەو گرفتانە بکەن کە ئاستەنگ لەبەردەم کارى بازرگانى و ئابورى دا دروست دەکەن. لە درێژەى گفتوگۆکاندا باس لە پێک هێنانى لیژنەیەک کرا لە ژوورى بازرگانى بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى کە رووبەرووى بازرگانان دەبێتەوە بە مەبەستى چارەسەرکردنیان بە شێوەیەک کە هەردوولاى ناکۆک لەسەرى رازیبن. پور موتەهەر بەرپرسى بەشى بازرگانى لە قونسولخانەى ئێران لە هەولێر ئاماژەى بە بەردەوامى کارەکانیدا بۆ باشترکردنى رەوشى هاتووژۆ لە دەروازەى حاجى ئۆمەران و هەموو گرفتانەى کە ئاستەنگ لەبەردەم کاروبارى ئابوورى و بازرگانى دروست دەکەن، هەروەها ووتى تا ئێستا قۆناغى باشمان بریوە و بەو ئاراستەیە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەش هاوکارى و هەماهەنگى ژوورى بازرگانیمان پێویستە. دارا جەلیل خەیات بۆ تەواوى چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەو بۆ بەهێزکردنى پەیوەندى لەگەل کۆماری ئیسلامى ئێران ئامادەیى خۆى دەربرى.
]]>
هه‌واڵ Wed, 15 Jul 2009 00:00:00 +0000