بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 23 ئەیلول 2010 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Wed, 08 May 2024 09:12:03 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ژوور رێککەوتننامەیەکى هەماهەنگى لەگەڵ ژوورى بازرگانى (سەکاریا) ى تورکی ئیمزا دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1325-ژوور-رێککەوتننامەیەکى-هەماهەنگى-لەگەڵ-ژوورى-بازرگانى-(سەکاریا)-ى-تورکی-ئیمزا-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1325-ژوور-رێککەوتننامەیەکى-هەماهەنگى-لەگەڵ-ژوورى-بازرگانى-(سەکاریا)-ى-تورکی-ئیمزا-دەکات.html ئێوارەى رۆژى سێ شەممە 21/9/2010 بە ئامادەبوونى (زەکى ئوچ ئوغلو) سەرۆکى شارەوانى سەکاریاى تورکیا
ئێوارەى رۆژى سێ شەممە 21/9/2010 بە ئامادەبوونى (زەکى ئوچ ئوغلو) سەرۆکى شارەوانى سەکاریاى تورکیا وە هەریەک لە دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر و (ئاک گیون) سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سەکاریا و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و بە بەشدارى شاندێکى بازرگانى سەکاریا و ژمارەیەک بازرگان و پیشەسازى هەولێر لە هۆڵى کۆبونەوەکانى ژوور کۆبونەوەیەکى فراوان سازکرا و هەریەک بەجیا باسى لە گرینگى پەیوەندى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان کرد و ئامادەیی خۆیان خستەروو بۆ پشتگیرى و هاوکارى کردنى بازرگانان بۆ ئەنجامدانى کارى هاوبەش و دروستکردنى پەیوەندى بازرگانى بە هەمان شێوەى ئەو پەیوەندیانەى کە هەرێمى کوردستان لەگەڵ شارەکانى ترى تورکیا دا هەیە بە مەبەستى وەرگرتنى سوودى زیاتر لە دەرفەتەکانى کار و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان.
دواتریش شاندى ئامادەبوو خۆیان و کاروچالاکیەکانیان ناساند و دواتریش وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا رێککەوتننامەیەکى هەماهەنگى کردن لە نێوان هەردوولا لە لایەن دارا جەلیل خەیات و ئاک گیون سەرۆکى ژوورى بازرگانى سەکاریا ئیمزاکرا.
لە درێژەى کۆبونەوەکەشدا بازرگانانى هەردوولا کۆبونەوەى دوقۆلیان ئەنجامدا

protocol.jpg

]]>
هه‌واڵ Thu, 23 Sep 2010 02:47:00 +0000