بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 26 ئەیلول 2010 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Wed, 08 May 2024 09:12:59 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سەرۆکى جێبەجێکارى ئەنجوومەنى کارى بەریتانى – عێراقى لەگەڵ بازرگانانى کوردستان کۆدەبێتەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1329-سەرۆکى-جێبەجێکارى-ئەنجوومەنى-کارى-بەریتانى-–-عێراقى-لەگەڵ-بازرگانانى-کوردستان-کۆدەبێتەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1329-سەرۆکى-جێبەجێکارى-ئەنجوومەنى-کارى-بەریتانى-–-عێراقى-لەگەڵ-بازرگانانى-کوردستان-کۆدەبێتەوە.html رۆژى شەممە 25/9/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان

رۆژى شەممە 25/9/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و ئەندامانى ئەنجوومەنى یەکێتى ژوورەکان و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازیان کرد لە خاتوو بارۆنیز نیکولسن سەرۆکى جێبەجیکارى ئەنجوومەنى کارى بەریتانى – عێراقى و شاندى یاوەرى کە لە (15) کەسایەتى بازرگانى و نوێنەرى چەند کۆمپانیایەکى بەریتانى پێک هاتبوون.
لە پاشان لە هۆلى کۆبونەوەکانى ژوور بە ئامادەبوونى تاهیر عبدالله جێگرى پارێزگارى هەولێر و جیمی مکادی قونسولى گشتى بەریتانیا لە هەولێر،کۆبونەوەیەکى فراوان لە نێوان شاندى میوان و بازرگانانى شارەکانى کوردستان و نوێنەرانى ژوورەکانى بازرگانى سلێمانى و دهۆک بەرێوچوو.
سەرەتا دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى کوردستان لە وتەیەکدا بەخێرهاتنیچکى گەرمى لە شاندى میوان کرد و کورتەیەکى دەربارەى ئەنجوومەنى کارى بەریتانى – عێراقى پێشکەش کرد و کارەکانی بەرزنرخاند و ئەم سەردانەى بە هەنگاوێکى گرنگ لە قەلەمدا بۆ کاراترکردنى رۆلى ئەنجوومەنەکە و پتەوکردنى پەیوەندى نێوان ئەندامان بۆ ناو ئەو ئەنجوومەنە و خزمەت گەیاندنى زیاتر بە رەوشى ئاوەدانکردنەوەى هەرێمى کوردستان.
خاتوو بارونیز نیکۆلسن لە وتەیەکدا وێراى دەربرینى خۆشحالى خۆى لە بەرامبەر ئەو پێشکەوتنانەى لە کوردستان هاتووتە ئاراوە و ئەو پێشوازیە گەرمەى لێیان کراوە هەستى خۆى سەبارەت بە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى عێراق بە گشتى و کوردستان بە تایبەتى ئیجابیانە خستەروو و ئامادەیی خۆیانى پیشاندا بۆ کارکردنى زیاترى بازرگانان بۆ پێشخستنى پەیوەندى بازرگانى و هەروەها ئەوەشى روونکردەوە کە ئەم هاتنەیان بۆ کوردستان بە هۆى بانگهێشت کردنى فەرمى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوەیە و لەگەڵ سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش کۆدەبنەوە و لەسەر باشترکردنى پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا قسەى زیاتر دەکەن..
لە لایەکى تریش تاهیر عبدالله جێگرى پارێزگارى هەولێر بە ناوى پارێزگارى هەولێر بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و سیاسەتى حکومەتى هەرێمى لە بوارى پەیوەندى دا بە سیاسەتى کرانەوە بە رووى دەروەدا وەسف کرد و رەخساندنى دەرفەتى بە ئەنجامگەیاندنى ئەو پرۆسەیەش بە ئەرکى حکومەت دانا و بۆیە ئامادەیی خۆیانى بۆ هاوکارى کردن و پێشکەش کردنى ئاسانکارى دەربرى.
دواتر هەر یەک لە ئەندامانى شاندەکە خۆیان و کارەکانیان ناساند و لەبەرامبەر بازرگانانى هەرێمى کوردستان کە لەسەر بانگهێشتى یەکێتى ژوورەکان لەو کۆبونەوەیەدا ئامادەبوون خۆیان بە شاندى میوان ناساند و لە لایەن هەریەک لە دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکان و خاتوو بارۆنیز نیکۆلسن وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە و لە درێژەى کۆبونەوەکەشدا بازرگانانى هەردوولا لە چەند کۆبونەوەیەکى دووقۆلیدا لەسەر بنەماى هاو پیشەییدا بە مەبەستى پەیوەندى دروستکردن لەگەڵ یەکترى گفتوگۆیان کرد

UK1.jpg

UK 2.jpg

UK3.jpg

UK4.jpg
]]>
هه‌واڵ Sun, 26 Sep 2010 05:25:00 +0000
قونسولى بازرگانى ئیسپانیا لە تورکیا: لە شەشەمین پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر بەشداری دەکەین https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1328-قونسولى-بازرگانى-ئیسپانیا-لە-تورکیا-لە-شەشەمین-پێشانگاى-نێودەولەتى-هەولێر-بەشداری-دەکەین.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1328-قونسولى-بازرگانى-ئیسپانیا-لە-تورکیا-لە-شەشەمین-پێشانگاى-نێودەولەتى-هەولێر-بەشداری-دەکەین.html رۆژى سێ شەممە 21/9/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى لە ئارناو ئۆلیڤاماتا قونسولى بازرگانى بالیۆزخانەى ئیسپانیا
رۆژى سێ شەممە 21/9/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى لە ئارناو ئۆلیڤاماتا قونسولى بازرگانى بالیۆزخانەى ئیسپانیا لە تورکیا کرد.
لە دانیشتنێکدا باسى لە ئالیەتى بەشداریکردنى ژمارەیەک لە کۆمپانیاى ئیسپانى لە شەشەمین پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر کرا، بۆ ئەم مەبەستەش داوایان لە ژوور کرد هاوکارى و ئاسانکارى بکات بۆ لەیەکتر نزیک کردنەوەیان لە بازرگانانى هەرێمى کوردستان و دەست نیشان کردنى شوێنى حەوانەوەیان لە ماوەى پێشانگاکەدا کە لە (18-21/10/2010) بەرێوەدەچێت.
سەرۆکى ژوور ئامادەیی خۆى دەربرى بۆ ئەنجامدانى هەر کارێک کە خزمەت بە بەشدارى ئەوان لە پێشانگاکەدا بکات هەروەها بەلێنى پێدان کە دەرفەتى کۆبونەوە و دیداریان بۆ برەخسێنێت لەگەڵ بازرگانان لە هەرێمى کوردستان و شوێنیش بۆ کۆبونەوەکان دابین بکات

ispani2.jpg

]]>
هه‌واڵ Sun, 26 Sep 2010 03:21:00 +0000