تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 21 کانونی دووەم 2013
دوو شەممە, 21 کانونی دووەم 2013 10:29

میوانداریكردنی شاندی رۆژنامەنووسانی كوێتی

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی 16ی كانوونی دووەم ئێوارەخوانێكی لەسەر شەرەفی شاندی رۆژنامەنووسانی كوێتی رێكخست، كە لە 12 میدیاكار پێكهاتبوون بەسەرۆكایەتی عەدنان راشد سكرتێری رۆژنامەنووسانی كوێتی، هەروەها بەئامادەبوونی باڵیۆزی كوێت لە عێراق و سەرۆك و جێگرو ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێڕی ژوورو ژمارەیەك رۆژنامەنووسانی كوردستان.

لەو دانیشتنەدا سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە وتەیەكدا داوای لە كوێت كرد وەكو وڵاتانی ناوچەكە جێدەستیان لە كاری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دیار بێت. دارا جەلیل خەیات جەختیشی كردەوە كە نابێت هاوەشێوەی بەشەكانی دیكەی عێراق، لەم هەرێمە بڕوانن، داواشی لێ‌ كردن هێڵی ئاسمانی لەنێوان كوێت و كوردستاندا بكەوێتە گەڕ.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی كوێت بەڵێنیدا هەوڵ بدات بۆ دەستپێكردنی كاری بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان كوێت و كوردستان، عەلی موئمین ئاماژەی بەوەشدا كوێتییەكان كە دەست بە كار بكەن دەكەونە پێش ئەوانیترەوەو بە گوڕو تینەوە دێنە مەیدان. پاشان عەدنان راشد سەرۆكی شاندەكە وتی: هەوڵدەدەین وێنەی پێشكەوتووی كوردستان بە دەسەڵات و سەرمایەگوزارانی كوێت بگەیەنین، كەمتەرخەمی كوێتیشی لەم رووەوە بۆ رابردووی تاڵی نێوان هەردوو وڵات گەڕاندەوە.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رێککه‌وتی 20/1/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیلێکردنیدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌نووسینگه‌ی خۆی، به‌ڕێز رۆڵف ئولریش کونسولی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند: سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو شاندێکی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌رۆکایه‌تی ‌وه‌زیرێک و به‌یاوه‌ری 80 به‌رپرسی حکومی و که‌رتی تایبه‌تی و میدیاکار و بازرگانان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌ گه‌رمی به‌خێرهێنانی باڵیۆزی کرد و هیوای سه‌ر‌که‌وتنی بۆ خواستن له‌ ئه‌رکه‌کانیاندا.

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز رۆڵف ئولریش وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌ به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیدا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی روونکرده‌وه‌ که‌ بریتییه له‌تاوتوێکردنی به‌رنامه‌ی هاتنی شاندێکی گه‌وره‌ی وڵاته‌که‌ی، که‌ وه‌زێرێک به‌نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ته‌کانی (گواستنه‌وه‌ و ئاوه‌د‌انکردنه‌وه‌ و شاره‌وانی)ی ئه‌ڵمانیا سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و چه‌ندین به‌رپرسی حکومی و که‌رتی تایبه‌ت و میدیاکار و بازرگانان له‌خۆ ده‌گرێت و، بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا بگه‌نه‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

زیاتر روونیکرده‌وه‌ و وتی:"ئه‌م شانده‌ راسته‌وخۆ له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ ده‌گه‌نه‌ به‌غدا و پاش ئه‌نجامدانی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومه‌تی فیدڕاڵی، رۆژی دواتر به‌ره‌و هه‌رێم به‌ڕێ ده‌که‌ون و، له‌به‌رنامه‌یاندایه‌ که‌  چه‌ندین چاوپێکه‌وتن و کۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکومی و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی که‌رتی تایبه‌تی و بازرگانان و کۆمپانیاکانی کوردستان ساز بکه‌ن".

له‌میانه‌ی تاوتوێکردنی بابه‌ته‌که‌شدا، هه‌ردوولا رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی شانده‌که‌دا، دیدارێکی فراوانی ئابووری به‌سه‌رپه‌ر‌شتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌نێوان خاوه‌نکارانی کوردستانی و ئه‌ڵمانیدا له‌ هه‌ولێری پایته‌ختدا گرێ بدرێت.

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌وڵ و کۆششه‌کانی کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر، هیوای خواست که‌ کادیر و به‌رپرسانی بواری گه‌شتیاری کوردستان سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی زیاتر شاره‌زابوون له‌بواره‌که‌یاندا و، بۆ نموونه‌ش به‌شداری‌پێکردنیان له‌کۆنگره‌یه‌کی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی که‌ ساڵانه‌ له‌ به‌رلینی پایته‌خت گرێ ده‌درێت.

له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، دیاری رێزلێنانی ژووری پێشکه‌ش به‌به‌ڕێز کونسوڵی ناوبراو و شاندی یاوه‌ری کرد.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رێککه‌وتی 20/1/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز جێوردانۆ سه‌نسی به‌ر‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگه‌ی (ئاگێنفۆر)ی ئیتاڵی کرد.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواست له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا و وتی:"ئێمه‌ خۆشحاڵین که‌ له‌داهاتوودا کۆمپانیا ئیتاڵییه‌کان بتوانن به‌شێوه‌یه‌کی باش روو له‌م هه‌‌رێمه‌ی ئێمه‌ بکه‌ن، چونکه‌ ئیتاڵییه‌کان خاوه‌ن توانا و شا‌ره‌زایی باشن و به‌رهه‌مه‌کانیشیان له‌جۆری زۆر باشن و خواستی زۆریان له‌سه‌ره‌‌."

 

لای خۆیه‌وه‌‌، به‌ڕێز جێوردانۆ سه‌نسی خۆشحاڵی خۆی به‌م سه‌ردان و پێشوازیلێکردنه‌ ده‌ربڕی و تیشکی خسته‌سه‌ر ‌کاروباره‌کانی ده‌زگه‌که‌یان، که‌ دامه‌زراوه‌یه‌کی نیمچه‌ حکومییه‌ و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌ره‌پێدانی ئابووری وڵاته‌که‌ی کار بۆ پێشخستنی بازرگانی ده‌ره‌کی ئیتاڵیا ده‌کات.

 

هه‌روه‌ها به‌ڕێز جێوردانۆ سه‌نسی ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژوور خسته‌ر روو، که‌ ئه‌ویش کارکردنه‌ له‌پێناو دروستکردنی په‌یوه‌ندی و رێکخستنی هه‌ماهه‌نگیکردن له‌نێوان کۆمپانیا ئیتاڵی و کوردستانییه‌کان، له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا. 

 

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور دووپاتی له‌سه‌ر پێشوازی و پشتوانیکردنی خواست و نیازی ده‌زگه‌ی ناوبراو کرده‌وه.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑