رێکه‌وتی 30/10/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی په‌رله‌مانی و بازرگانی وڵاتی ئه‌رمینیا کرد، که له‌به‌ڕێزان رۆبن سادوبان و ئارام نکرام و سیمنازک هانوسبان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و، ژماره‌یه‌ک بازرگانی ئه‌و وڵاته پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور وێرای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستان، پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که جێی خۆشحاڵی ژووری بازرگانی ده‌بێت که ژماره‌یه‌کی زۆر له‌کۆمپانیا ئه‌رمینییه‌کان له‌کوردستاندا بوونیان هه‌بێت، چونکه زه‌مینه بۆ ئه‌وانیش وه‌ک هه‌ر کۆمپانیایه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه ره‌خساوه له‌کوردستاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رفه‌تێکی باشی کارکردن له‌سایه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بازاڕدا له‌به‌ر ده‌ستدایه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز رۆبن سادوبان به‌ناوی ئه‌ندامانی شاندی میوانه‌وه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌هاتنیان بۆ کوردستان و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌وان به‌نیازی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا هاتوونه‌ته هه‌ولێر و به‌تایبه‌تی له‌بواری بازرگانیدا.
هاوکات به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که له‌ئێستاوه ئه‌وان ئاماده‌سازی ده‌که‌ن بۆ هێنانی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌یان و، پاشانیش رێکخستنی پێشانگه‌یه‌کی بازرگانی تایبه‌ت بۆ ئه‌و کۆمپانیایانه له‌ماوه‌یه‌کی داهاتوو و له‌هه‌ولێردا.
دواتر نوێنه‌رانی چه‌ند کۆمپانیایه‌کی ئه‌رمینیا که یاوه‌ری شانده په‌رله‌مانییه‌که‌ی وڵاته‌که‌یان بوون، وێرای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان، خواستی خۆیان خسته روو بهکارکردیان له‌کوردستاندا و به‌تایبه‌تی کردنه‌وه‌ی رێستۆرانت به‌پله‌یه‌کی زۆر باش.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور، دووپاتی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ژوور بۆ هاوکاریکردنی ئه‌ندامانی بازرگانی شانده‌که و هه‌ر کۆمپانیایه‌کی ئه‌رمینیا خسته روو، که بیه‌وێت له‌کوردستاندا پڕۆژه‌ی بازرگانی بکاته‌وه.
رێکه‌وتی 30/10/2013، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و، رۆمان چاتاچکویچ کونسوڵی پۆڵه‌ندا له‌هه‌ولێر و، خاتوو به‌یتا جواننا لۆزنسکا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئابووری له‌هه‌رێمی ولکۆپۆلۆسکا، دیدارێکی بازرگانی له‌نێوان نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای کوردستانی و پۆڵه‌ندی له‌هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ژوور به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا که ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، تیشکی خسته‌سه‌ر سه‌ردانه‌کانی رابردووی به‌رپرسانی ئابووری هه‌رێمی کوردستان و پۆڵه‌ندا بۆ لای یه‌کتری، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا هه‌رێم بۆته جێی بایه‌خی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و له‌وانیش پۆڵه‌ندا.
پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که ده‌کرێت له‌چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا، پۆڵه‌ندییه‌کان به‌شێک لهکاڵاکانیان هه‌نارده‌ی کوردستان بکه‌ن، هه‌ڵبه‌ت گرنگتر له‌وه بوونی کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته‌یه له‌کورستاندا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی پۆڵه‌نه‌دا له‌هه‌ولێر کرده‌وه، هه‌روه‌ها دووپاتیشی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ژوور بۆ مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی هه‌ر کۆمپانیایه‌کی پۆڵه‌ندی کرده‌وه، که بیه‌وێت له‌داهاتوودا سه‌ردانی کوردستان بکات.
پاشان خاتوو به‌یتا جواننا لۆزنسکا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئابووری له‌هه‌رێمی ولکۆپۆلۆسکا له‌وته‌یه‌کیدا وێڕای سوپاسکردنی ژوور له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی که لێیان نراوه، کورته‌باسێکی به‌گشتی له‌باره‌ی هه‌رێمه‌که‌یان خسته روو و، هه‌روه‌ها وتی:"فاکته‌ره مێژووییه‌کانی پۆڵه‌ندا و کوردستان له‌یه‌کتری ده‌چێت."
هه‌روه‌ها وتی:"ژماره‌یه‌کی زۆر کورد له‌کوردستانن پێشتر له‌پۆڵه‌ندا ژیاون، بۆیه ده‌کرێت ئه‌و کوردانه ببنه نوێنه‌رانی پۆڵه‌ندا له‌کوردستاندا و زانیاری له‌سه‌ر وڵاته‌که‌مان به‌بازرگانانی کوردستان بده‌ن."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز رۆمان چاتاچکویچ کونسوڵی پۆڵه‌ندا وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و تێدا وتی:"ئۆفێسهکهمان له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی که‌می داهاتوودا توانیویه‌تی کارێکی زۆر باش له‌بواری بازرگانی و خوێندنی باڵادا بکات، بۆ نموونه چه‌ندین قوتابی کوردمان به‌مه‌به‌ستی خوێندن ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا کردووه."
هه‌روه‌ها وتی:"له‌م ماوه‌یه‌دا پۆڵه‌ندا له‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیهاندا نوێنه‌رایه‌تی خۆی داخستووه، که‌چی له‌کوردستاندا نوێنه‌رایه‌تی خۆی کردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی گرنگیپێدانی هه‌رێمی کوردستانه لای حکومه‌تی پۆڵه‌ندا."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که ئه‌وان خوازیارن په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌نێوان ژووره‌کانی بازرگانی و خودی بازرگانانی هه‌ردوولادا دروست ببێت، تاکو بتوانن به‌شداری له‌و چالاکییه بازرگانیانه‌دا بکه‌ن، که له‌کوردستان و پۆڵه‌نه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، نوێنه‌رانی کۆمپانیا پۆڵه‌ندی و کوردستانییه‌کان وێرای ناساندنی خۆیان و کۆمپانیاکانیان به‌یه‌کتری، بیرورایان ئاڵوگۆڕکرد.
جێی ئاماژه‌یه، شانده بازرگانییه‌که‌ی پۆڵه‌ندا که له‌نوێنه‌رانی نزیکه‌ی 15 کۆمپانیا پێکهاتوون، به‌شدارییان له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێردا کردووه و، هه‌روه‌ها له‌بواره‌کانی (دروستکردنی تانکی سووته‌مه‌نی، پیشه‌سازی گوشت و کوشتارگه‌ی ئاژه‌ڵان، بیناسازی، دانان و چاککردنه‌وه‌ی ئاسانسۆری که‌سانی خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت، دیزاینی باڵه‌خانه، وزه و وێستگه‌کانی کاره‌با، پیشه‌سازی ئاسن، راوێژکاری ئه‌ندازیاری، ئاو و ئاوه‌ڕۆ، سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌کان)دا کار ده‌که‌ن.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...