سه‌رچاوه- مالپه‌رى kfcci
له رێكه‌وتى 6ـ9/11/2013 به‌به‌شدارى شاندێكى حكومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى دكتۆر رۆژ نورى شاوه‌یس جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و كۆمه‌لێك له بازرگان و بزنسمان و خاوه‌نكارانى هه‌رێمى كوردستان كه یاوه‌رى شانده‌كه بوون له وڵاتى ئه‌رمینیا سێیه‌مین كۆنفرانسى كارى عێراقى ئه‌رمه‌نى به‌رێوه‌چوو .
له‌سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیا شانده‌كه پێشوازیكرا ، له دیدارێكدا دكتۆر رۆژ نورى شاوه‌یس خۆشحاڵى خۆى به‌م سه‌ردانه و ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆنفرانسه ده‌ربرى و رایگه‌یاند ، هیوادارین ئه‌م كۆنفرانسه ببێته هۆى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى كارى بازرگانى نێوان هه‌ردوولا و به‌شداریكردنى كۆمپانیاكانى وڵاتى ئه‌رمینیا له ره‌وشى ئاوه‌دانى و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى ستراتیژى له عێراق .
كۆنفرانسه‌كه له چه‌ند ته‌وه‌رێك پێكهاتبوو ، سه‌ره‌تا له هۆتێل ماریۆت كۆنفرانسه‌كه ده ستى پێكرد ، تیایدا به‌شداربووانى هه‌ردوو لا خۆیان به‌یه‌كترى ناساند . دواتر شاندى عێراقى به‌شدارى له پێشانگاى ئه‌رمه‌نى كرد كه تیایدا ژماره‌یه‌كى زۆرى كۆمپانیاكانى ئه‌و وڵاته له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌شداربوون .
هه‌ر له میانه‌ى به‌رێوه‌چوونى كۆنفرانسه‌كه دیدارێكى بازرگانى له نێوان شاندى عێراقى و ئه‌رمه‌نى به‌رێوه‌چوو كه تیایدا كۆمپانیا وبازرگانانى نێوان هه‌ردوولا ئاڵوگۆرى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كتریان كرد . دواتر به‌شداربووانى كه‌رتى تایبه‌تى شاندى عێراقى سه‌ردانى
په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌یان كرد و له‌لایه‌ن هۆڤیك ئیبراهیمیان سه‌رۆكى په‌رله‌مان پیًَشوازیكران . له دیداره‌كه باسیان له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئابوورى و بازرگانى نێوان عێراق و وڵاتى ئه‌رمیانیا كرد ، هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر به نوێنه‌رايه تى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد تیایدا باسى ره‌وشى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستانى كرد و هیواى خواست له‌گه‌ڵ وڵاتى ئه‌رمینیا په‌یوه‌ندیه‌كى ئابوورى و بازرگانى پته‌و بۆ بێته ئارا و، ئاماده‌یى خۆشى بۆ هه‌موو جۆره هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیه‌ك نیشاندا.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...