تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 24 تشرینی دووەم 2013
یەک شەممە, 24 تشرینی دووەم 2013 08:39

شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی دەكات

رۆژی 21\11\2013 شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئيران بە سەرۆكایەتی محسن باوەفا و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد لە لایەن ماجد جلال ئەندامی ئه نجوومەنی كارگێری ژوور پێشوازییان لێكرا.

سەرەتا ئەندامی ژوور بە ناوی ژووری بازرگانی هەولێر و هەرێم وە بە ناوی سەرۆكی ژوور بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد.

پاشان تیشكی خستە سەر پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كە رۆژ بە رۆژ پتەوتر دەبێت لە هەموو بوارێك بەتایبەتی بازرگانی كە هەماهەنگیەكی باش هەیە لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی شارەكانی ئێران وەكو (تاران، ئەسفەهان، تبریز، ورمێ، كرماشان و ...هتد)  هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد كە لەو رۆژەی كە قونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر كراوەتەوە پەیوەندیەكانی هەردوولا بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

 بۆ شاندەكە روونی كردەوە كە ئارامی و ئاسایشی هەرێم هاندەرێك بووە بۆ ئەوەی زیاتر لە 1000 كۆمپانیای بیانی و نزیكەی 400 كۆمپانیای ئێرانی بێن لە هەرێم وەبەرهێنان بكەن.

پاشان یاسا و رێساكانی حكومەتی هەرێم بۆ كاركردن و وەبەرهێنان لە هەرێم روونكردەوە و پاڵپشتی ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو ئاسانكارییەك.

ئنجا سەرۆكی وەفدی میوان زۆر سوپاسی ئەندامانی ژووری كرد  بۆ ئەو ئەركەی كە كێشاویانە و بۆ هەموو ئەو ئاسانكارییانەی كە بۆ كۆمپانیا ئێرانیەكان و ساز كردنی ئەو دیدارە كردوویانە.

دواتر چەندین پرسیار كە لە لایەن بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی شاندەكەخستە روو ، سەرجەم پرسیارەكان وەڵامیان درایەوە.

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 20\11\2013 بە ئامادەبوونی فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم و هیو ئیڤانس قونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و خاتوو بارۆنس نیكۆڵسن سەرۆكی جێبەجێكار لە ئەنجومەنی كاری عێراقی – بەریتانی كۆبوونەوەیەكی فراوان لە نێوان بازرگانانی هەرێم و شاندێكی بازرگانی بەریتانی كە نوێنەری نزیكەی 45 كۆمپانیا بوون لە هەموو بوارەكانی وەكو بیناسازی، ئەندازیاری، خوێندنی باڵا و راوێژكاری و...هتد پێكهاتبوون.

كە لە لایەن ئۆفیسی كاری عێراقی – بەریتانی  (IBBC) لە هەولێر بە هەماهەنگی لەگەل ژوور رێكخرا بوو لە  سەنتەری رۆشنبیری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە بە شداری سەرۆكی ژوور و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی ژوورەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك و بازرگانانی هەرێم و ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن بەڕیوە چوو .

سەرەتا فەلاح مستەفا بە زمانی ئینگلیزی ووتەیەكی پێشكەش كردوو تیشكی خستە سەر پەیوەندیە دوو قۆلیەكانی نێوان كوردستان و بەریتانیا كە پەیوەندی مێژوویی و دێرینن دووپاتیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان شانازی بەو پەیوەندییە دەكات و هیوا دەخوازێت پتەوتربێت، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە نیشانیدا ئەگەر بمانەوێ باسی پەیوەندی نێوان بەریتانیا و هەرێمی كوردستان بكەین ئەوا پێویستە بۆ سەردەمی كۆچڕەوە ملیۆنیەكەی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە كە تیایدا ئەم گەلە تەحەددای رژێمی عێراقی كرد و هیچ ئومێدێكی بە ئایندەوە نەبوو، ئەو كات بەریتانیا بە هاوكاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵێكی باشی بۆ رزگاركردنی ئەم میللەتە گێڕاو كوردستانیش ئەمە هیچ كات لە یاد ناكات.

نیشانیشیدا كە گەلی كورد توانی بیسەلمێنێت كاتێك دەرفەتی بۆ رەخسا دەتوانێت حوكمی خۆی بكات و هەڵبژاردنی ساڵی 1992 دوای هێنانە كایەی ناوچەی دژە فڕین بەڵگەیەك بوو بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان چەندە ئارەزووی دیموكراسی هەیە، هاوكات تیشكی خستە سەر رێكخراوە ناحكومیەكان بۆ یارمەتیدانی خەڵكی كوردستان كە ژمارەیەكی زۆریان لە بەریتانیاوە بوون، هاوكات فەلاح مستەفا ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و بەریتانیا دا  لە دوای ساڵی 2003وە دانانی دەستووری هەرێمی كوردستان و كردنەوەی كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە پێویستە پەیوەندی نێوان هەردوولا تەنها لەیەك بواردا نەبێت بەڵكو بگاتە ئاستی تاكە كەسیش، هر لە درێژەی پەیڤەكەیدا ئاماژەی بە كۆنفڕانسەكەی لەندەن دا كە لە كۆتایی مانگی رابردوو سازا كرا بوو كە تیایدا چەندین پرسی گرنگ باسی لێوەكرا داواشی لە بەریتانیا كرد یارمەتی هەرێمی كوردستان بدەن بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوەی ووڵاتەكەیان و پێشخستنی پرۆسەی دیموكراسی و دامودەزگایی داواشی كرد هەرچی زووە كار بۆ كردنەوەی هێڵێكی راستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان هەولێر و لەندەن بكرێت بۆ ئەوەی سەفەری هاوڵاتی و خاوەنكاران لە نێوان هەولێر و لەندەن ئاسانتر بێت.

پاشان هیو ئیڤانس زۆر سوپاسی سەرۆكی ژووری كرد بۆ ئەم پێشوازیە ئەوەی خستە روو كە جیاوازییەكی زۆر هەیە لە بارەی ئیش كردن و وەبەرهێنان لە هەرێم و شارەكانی تری عێراق سەبارەت بە ئاسایش و ئارامی و دڵگیری هەرێم كە زۆر گونجاوە بۆ كاركردن.

لە درێژەی ووتەكانیشیدا ئاماژەی دا بەوەی كە هەروەك چۆن كۆمپانیا بەریتانیەكان دێن لێرە كاردەكەن بە هەمان شێوە حەزدەكەین كۆمپانیا كوردستانیەكانیش بچنە بەریتانیا و پرۆژەی خۆیان پێشكەش بكەن و كاربكەن.

وە هیواشی خواست كە لەمەو پاش هیچ سنوورێك لە نێوان بەریتانیا و هەرێم نەمێنێ‌ بەتایبەتی لە هێڵی ئاسمانی.

ئینجا خاتوو بارۆنیس لە ووتەیەكی كورت دا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم كۆبوونەوەیە دەربڕی ئاماژەی دا كە هەرێم جگە لە نەوت و گەشت و گوزار توانای تاكە كەسی زۆرە و دەكرێت سوودی لێ‌ وەربگیرێت.

ئینجا سەرۆكی ژوور دارا جەلیل خەیات بەناوی یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) بەخێرهاتنی فەلاح مستەفا و كونسوڵی گشتی بەریتانیا و ئامادەبووانی كرد، ووتەیەكی پێشكەش تیایدا وتی  :

 " جێگای خۆشحاڵییە كە وەفدێكی بەهێزی بەریتانی لە هەولێری پایتەخت دەبینم، زۆر سوپاسی خاتوو بارۆنیس دەكەم كە دەورێكی باش دەبینی لە هێنانی وەفدی بازرگانی بەریتانی بۆ هەرێم و عێراق.

 ئەنجومەنی كاری عێراقی – بەریتانی دەورێكی زۆر گرنگی گێڕاوە بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا لە بواری سیاسی و بازرگانی و ئابووری دا.

ژووری بازرگانی بە هەموو توانایەكیەوە لەگەڵا ئەو ئەنجومەنەیە، وە زۆر سوپاسی حكومەتی هەرێم و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەكەم، ئێمە لە ژوورە بازرگانیەكان هەوڵدەدەین پەیوەندییەكانمان  لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە بە تایبەتی ئەوروپا پەرەی پێ‌ بدەین.

كوردستان لە هەموو بوارەكان گونجاوە بۆیە كۆمپانیایەكی زۆر سەردانی دەكەن بۆ وەبەرهێنان.

پەیوەندیەكانی ئێمە لەگەڵ بەریتانیا پەیوەندیەكی مێژوویی و بەتینە بەردەوام بەرەوپێش چووە و سوودی زۆری هەبووە.

پێش دوو هەفتە لە بەریتانیا كۆبوونەوەیەكیان بۆ ئێمە رێكخست هەموو پشتگیرییەكیان بۆ ئێمە دەربڕی بۆ وەبەرهێنان لە بەریتانیا ،  ئێمە ئەوا بەرز هەڵدەسەنگێنین.

 هیوادارین لە بواری خوێندنی باڵا و پەروەردە هەوڵەكانتان پەرەی پێ‌ بدرێت و بەرەو پێش بچێت، ئێمە تا ئێستا %70 - %80 قوتابیانی كوردستان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی لە بەریتانیا دەخوێنن لە.

دیارە پەیوەندی حكومەت لە بواری پەروەردە و فێركردن لەگەڵ بەریتانیا بەهێزە، داوا لە ئێوەش دەكەم هانی كۆلێژە بەریتانیەكان بدەن كە بێنە كوردستان خوێندنگا بكەنەوە .

هیوامان وایە زانكۆی حكومی و ئەهلی پێكەوە كاربكەن تا ئەنجامی باشتر بە دەست بێنن .

لە كەرتی بانك دلنیایی دا بەریتانیا مێژووی پرشنگداری هەیە هیوادارین خزمەتەكانیان لەو دوو بوارەدا بگەیننە كوردستان بە تەنیا یان بە هاوبەشی لە گەل كۆمپانیا لۆكاڵیەكان یان حكومەتی هەرێم چونكە هەست بە هەبوونی بۆشاییەكی زۆر لەو دوو بوارەدا دەكرێت ، وە هیوادارین لە بواری نەوت و غازیشدا بەریتانیا لە گەلماندا هاوكار بن.

زۆر خۆشحاڵ بووم كە لە بواری ئەندازیاری و دیزاین كۆمپانیا بەریتانیەكان بەشدارن لە هەرێمی كوردستان.

وە لە كۆتاییدا زۆر سوپاسی كۆمپانیا و نوێنەری كۆمپانیا بەریتانیەكان دەكەم كە لێرە ئامادەن، وە سوپاسی خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمان دەكەم كە نوێنەری حكومەتی هەرێمە لە بەریتانیا كە زۆر ئاسانكاری بۆ كردووین.

سوپاسی فەلاح مستەفا و كونسوڵی گشتی بەریتانیا دەكەم وە دەست خۆشیان لێ دەكەم"

پاشان فیدائەدین گەردی ئەندامی ژوور ووتەیەكی پێشكەش كرد باسی چۆنیەتی ئیشكردنی كۆمپانیا بیانیەكان كرد و ئاماژەی بە یاسا و میكانزمی دامەزراندنیان لە هەرێمی كوردستاندا كرد.

پاشان چەندین پرسیار ئاڕاستە كران و سەرۆك و ئەندامانی ژوور وەڵامیان درایەوە .

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژى ١٩/١١/٢٠١٣ شاندێکى بازرگانى شارى چوار محال بەختیارى کۆمارى ئیسلامى ئێران کە پێک هاتبوون لە ژمارەیەک لە بازرگانان بە سەرۆکایەتى جێگرى پارێزگاى ئەو شارە سەر دانى ژووريان كرد  لە لایەن ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێرى سەر دانى ژووريان كرد  پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکى فراواندا فداءالدین گەردی ئەندامی ئەنجومەنى کارگێرى ژوور بە ناوى سەرۆک و ئەندامان و کارمەندانى ژوور بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد.

دواتر باسى لە پەیوەندیەکانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان کرد و تیشکى خستە سەر پەیوەندیەکانى ژوور لەگەڵ ژوورەکانى بازرگانى شارەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانى وەک (تاران, ئەسفەهان, كرماشان ورمێ و ...هتد), وە باسى میکانیزمى کارکردنى کرد لە کوردستان.

پاشان فرزندە یاریدەدەرى جێگرى پارێزگاى چوار محال بەختیارى باسى لە شاره كه يان كرد و ،  ووتى شوێنەكەى بەرزترین ناوچەیە لە ئێران و ئاو لەو ناوچەوە دەچێتە ئێران و دیمەنێکى دڵڕفێنى هەیە, کشتوکاڵ و رستن و چنین و کارە دەستیەکان و بازرگانى گرنگترین سەرچاوەى بژێون بۆ ئەو شارە, وە %٧٠ ى شتومەکەکانى بۆ عێراق هه ناردە دەکرێ و ئەوانى تریش بۆ  ووڵاتانى کەنداو و تاجیکستان دەنێردرێت.

وە هیواشى خواست ئەم دانیشتنە ببێتە سەرەتایەک بۆ زیادکردنى هەناردەکانیان بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان.

دواتر هەریەک لە ئەندامانى شاندەکە و بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان خۆیان ناساند و پرسیار و راوسەرنجەکانیان خستە روو.

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

 

لە رۆژى ١٢/١١/٢٠١٣ سەرۆکى ژوور لە نوسینگەى تایبەتى خۆى لە بارەگاى ژوور پێشوازى لە شاندێکى هاوبەشى عەرەبستانى سعودی و سویسرى کرد.

کە پێکهاتبوو لە عیماد سابرى بەڕێوبەرى فڕۆشتن و بە بازاڕکردن, مارتن بوشێل بەڕێوبەرى کارەکان لە گروپى راهێنانى نێودەوڵەتى وە فوستر هوبى بەڕێوبەرى گشتى لە پەیمانگاى زمانى نێودەوڵەتى.

لە دانیشتنێکدا شاندى میوان باسى ئیش و کارەکانى خۆیان کرد کە لە بوارى گواستنەوەى سەربازان بە فڕۆکەى سەربازى و راهێنان و پەرەپێدانى مرۆیى کاردەکەن, وە لقیان لە چەندین ووڵاتى وەکو ئیمارات و قەتەر و سعودیە و ئوردن هەیە و , سەرسامى خۆیان بە شارستانیەتى کۆنى هەولێر و بەو پێشکەوتنە و سەقامگیرییەى لە هەولێر هەیە. کە لە ماوەیەکى زۆر کورت دا بە خۆیەوە بینیوە دەربڕى.

ئەوەشیان ئاشکراکرد کە لە هەوڵى ئەوەدان کە لە ئایندەیەکى نزیکدا لقێکى کۆمپانیکەیان لە شاری هەولێر بکەنەوە.

لە لایەن خۆشیەوەسەرۆکى ژوور دواى بە خێرهێنانیان دەست خۆشى لێکردن هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەى لقى کۆمپانیەکەیان لە هەولێر, دواتر باسى ئەو پێشکەوتنانەى کوردستان بە گشتى و هەولێرى بەتایبەتى بۆ کردن, پشتگیرى و خۆى و ژوورى بازرگانى بۆ ئەوان و هەموو ئەو کۆمپانیایانەى کە دێنە هەرێمى کوردستان و وەبەرهێنان دەکەن راگەیاند.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑