تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 17 کانونی یەکەم 2013
رۆژی 17/12/2013 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی عەبدولكەریم مستەفا ئەندامی ژوور پێشوازی لە شاندێكی رێكخراوی جیترۆی یابانی بۆ بازرگانی دەرەوە بە سەرۆكایەتی یاسوكی ئیشیگا بەڕێوبەری گشتی رێكخراوی جیترۆ لە ئەستەنبۆڵ كرد .
لە دانیشتنێكدا باس لە دوایین پێشهاتە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یابان كراو بڕیاردرا كۆنفرأنسێكی ئابووری گەورە لە 25/2/2014 لە نێوان بازرگانانی هەردوو لا بەسەرپەرشتی ژوور ببەسترێ, هەروەها بە نیازن لقێكی ئەم رێكخراوەش لە داهاتوویەكی نزیك لە هەولێر بكەنەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور هەموو پاڵپشتیەكی خۆیی و ژووری بۆیان دەربڕی .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 16/12/2013 لە سەنتەری رۆشنبیری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و خاتوو ژینیت سیپن باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و یۆرگن هاوس بەڕێوبەری نووسینگەی باڵیۆزی هۆڵەندا لە هەولێر و بە سەرپەرشتی رێكخراوی ئابووری كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوورو بازرگانانی ناوەخۆ كۆنفڕانسێك دەربارەی پێشخستن و كاراكردنی كۆمپانیا هۆڵەندییەكان لە كوردستان بەڕێوەچوو.
سەرەتا سەرۆكی ژوور ووتەیەكی پێشكەش كردوو بەخێرهاتنی كردن داوای كرد كە ئەوان وەكو باڵیۆز هاوكاربن بۆ هێنانی كۆمپانیا هۆڵەندییەكان بۆ هەرێم بۆ وەبەرهێنان و داواشی كرد كە ئاسانكاری بۆ خەڵكانی هەرێم بكرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو لە هەولێر ڤیزای هۆڵەندا وەربگرن ، هەروەها ووتیشی ئێمە دەزانین هۆڵەندا یەكێكە لە ووڵاتە پێشەنگەكان لە بازرگانی و كوالێتی بەرز لە هەموو بوارێك بەتایبەتی لە بواری كشتوكاڵ و دروستكردنی بەنداو و كوردستانیش ئێستا زۆر پێویستی بەو جۆرە پرۆژانە هەیە.
دواتر باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق زۆر سوپاسی سەرۆكی ژووری كرد بۆ ئەم پێشوازییە و پاشان سەرسامی خۆی دەربڕی بە پێشكەوتنەكانی هەولێر و ووتیشی ئێستا ئێمە زۆر بە چڕی كاردەكەین و لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بتوانین لە هەولێرەوە ڤیزە بە هاوڵاتیانی كوردستان بدەین ، وە هەوڵدەدەین ژمارەی بازرگانانی هۆڵەندا زیاتر بكەین بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بكەن لە كوردستان ،  پاشان بە كورتی باسی لە جوگرافیای هۆڵەندا.
دواتر بەڕێوبەری نوسینگەی باڵیۆزی هۆڵەندا لە هەولێر بە داتاشۆ زانیاری زۆری لەسەر كاڵا و كار و بازرگانی لە هۆڵەندا روون كردەوە.
پاشان نوێنەری رێكخراوی ئابووری كوردستان كە رێكخراوێكە لە لایەن چەند گەنجێكی كوردی نیشتەجێ ی هۆڵەندا و بەهاوكاری باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دامەزراوە باسی پرۆژەكانی خۆیان كرد ووتیشی ئێمە ئامانجمان دروستكردنی پردێكی پەیوەندییە لە نێوان بازرگانانی هۆڵەندا و كوردستان.
دواتریش گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان ئامادەبووان بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و بەستنی پەیوەندی لە نێوانیاندا بەڕێوەچوو .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑