بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 02 کانونی یەکەم 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Wed, 24 Apr 2024 09:36:01 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سەرۆكی ژوور بەشداری له پێشانگایەك دەكات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8276-سەرۆكی-ژوور-بەشداری-له-پێشانگایەك-دەكات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8276-سەرۆكی-ژوور-بەشداری-له-پێشانگایەك-دەكات.html سەرۆكی ژوور بەشداری له پێشانگایەك دەكات
 
ئێوارەی رۆژی 1\12\2013 دارا جەلیل خەیات  سەرۆكی ژوور و ژمارەك لە ئەندامانی ژوور بەشدارییان لە پێشانگای كۆمپانیای ڤیتەمی توركی تایبەت بە مۆبیلیات كرد, پێشانگاگە لە هۆتێل جوهەینە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە پێشانگاكە چەندین نموونە لە كەل و پەلی ناو ماڵ نمایش كران, سەرۆكی ژووریش دەست خۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 02 Dec 2013 08:34:19 +0000
شاندێكی بازرگانی شاری (قهرمان مرعش)ی توركیا سەردانی ژووریان كرد https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8275-شاندێكی-بازرگانی-شاری-قهرمان-مرعش-ی-توركیا-سەردانی-ژووریان-كرد.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8275-شاندێكی-بازرگانی-شاری-قهرمان-مرعش-ی-توركیا-سەردانی-ژووریان-كرد.html شاندێكی بازرگانی شاری (قهرمان مرعش)ی توركیا سەردانی ژووریان كرد
 
لە رۆژی 1\12\2013شاندێكی بازرگانی لە شاری قهرمان مرعشی توركیا بە سەرۆكایەتی فەهمی ئەركان سەرۆكی ژووری پیشەسازی ئەو شارە و لەگەڵ 30 كۆمپانیای بواری جیا جیای هەمان شار, سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازی یەو سەرسامی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو هەموو پێشكەوتنانەی هەرێم و بەتایبەتی شاری هەولێر كە بەخۆیەوە بینیوە, پاشان سەرۆكی شاندی میوان ئامانجی هاتنیان بۆ كوردستان روون كردەوە, كە ئەوان وەكو نوێنەری 30 كۆمپانیای ئەو شارە هاتوون بە مەبەستی كاركردن و وەبەرهێنان  لە بواری جیا جیادا .
دواتر سۆران ئەبوبەكر زۆر بەخێرهاتنی كردن و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا بیانیەكان بەتایبەتی كۆمپانیا توركیەكان دێنە هەرێم و وەبەرهێنان دەكەن ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر پێشكەوتنی هەرێم لە بوارە جیا جیاكان و ئارامی و سەقامگیری هەرێمیش فاكتەرە سەرەكیەكەیە بۆ راكێشانی كۆمپانیا بیانیەكان هیواشی خواست ئەوان لای خۆیانەوە هاوكاربن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی هەرێم.
پاشان یاسای وەبەرهێنانی بۆ روون كردنەوە و ئامادەكاری و پاڵپشتی خۆیی و ژووریشی بۆیان دەربڕی.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 02 Dec 2013 08:29:28 +0000
سەرۆكی ژوور پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق لە ووڵاتی ئەڵمانیا كرد https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8274-سەرۆكی-ژوور-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-عێراق-لە-ووڵاتی-ئەڵمانیا-كرد.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8274-سەرۆكی-ژوور-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-عێراق-لە-ووڵاتی-ئەڵمانیا-كرد.html سەرۆكی ژوور پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق لە ووڵاتی ئەڵمانیا كرد
 
رۆژی 1\12\2013 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە د. حوسێن مەحمود خەتیب باڵیۆزی عێراق لە ووڵاتی ئەڵمانیا كرد, لە دیدارێكدا تیشك خرایە سەر دوایین پێشهاتە ئابوورییەكانی ناوچەكە, رۆڵی سەرۆكی ژوور بەرز نرخێنرا لە بانگێشتی بازرگانان بۆ عێراق و سەرۆكی ژووریش داوای كرد كە ئەوان وەكو باڵیۆز هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ زیاتر هاندانی كۆمپانیا ئەوروپی و ئەڵمانیەكان بۆ ئەوەی بێن كاری وەبەرهێنان بكەن لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 02 Dec 2013 08:25:47 +0000