رۆژی 3\12\2013 شتاندێكی بازرگانی شاری قەیسەری توركیا سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم پێشوازییە و سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕی كە شاری هەولێر توانیویەتی لە ماوەیەكی كورت دا پێشكەوتنێكی گەورە بەخۆیەوە ببینێت و داهاتوویەكی پڕشنگداریان لێ بەدیكرد, روونیشیان كردەوە كە ئەوان وەكو بازرگانانی شاری قەیسەری بە نیازن بێن بۆ هەرێم تا لە بواری جیا جیا وەبەرهێنان بكەن و لەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوەدا بەشداربن .
لای خۆشیەوە سۆران ئەبوبەكر زۆر بەخێرهاتنی كردن و باسی یاسا و رێساكانی وەبەرهێنان و چۆنیەتی ئیش كردنی كۆمپانیا بیانیەكانی لە هەرێم بۆیان روون كردنەوە و وتیشی ئێمە وەكو ژووری بازرگانی و پیشەسازی پاڵپشتی و هاوكاریتان دەكەین .