تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 08 کانونی یەکەم 2013
یەک شەممە, 08 کانونی یەکەم 2013 09:01

ئابووریناسانی هەولێر سەردانی ژووردەكەن

رۆژی 5/12/2013 دارا جلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای ژوور پێشوازی لە شاندێكی لقی هەولێری سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان كرد، كە پێكهاتبوون لە ئازا محەمەد حوسێن سەرۆكی سەندیكا – لقی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەندیكا.
شاندی میوان سەرسامی خۆیان دەربڕی بە كار و چالاكیەكانی ژوور و دەست خۆشی لێكردن, هیوایان خواست كە ئەوان وەكو سەندیكا بەشداربن لە كار و چالاكیەكانی ژوور, سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان مەبەستی سەردانەكەیانی لە چوارچێوەی بەهێزكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی كردن لە گەل یەكتریدا چر كردەوە و وتیشی لقی هەولێری سەندیكا نزیكەی 3000 ئەندامی هەیە و كۆی گشتی ئەندامانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان  دەگاتە 7000 ئەندام ، كە لە بوارەكانی ماركێتینگ وئامار و كاگێری و ئابووری دا پسپۆرن ، لەناویاندا مۆستای زانكۆو شارەزاو پسپۆری بە توانا زۆرن دەكرێت لە زۆر بواردا كەلكیان لێ وەربگرێت . وە دەتوانن هاوكاری ژوور بین هەم وەكو سەندیكا وە هەم وەكو پسپۆریەكان . هەروەها وتی ژمارەیەك لەوانە بە تایبەتی ئەوانەی تازە بروانامەی زانكۆیان بە دەست هێناوە بێكارن هیوادارین بتوانین لەرێگەی ژوورەوە لە كەرتی تایبەتدا هەلی كاكردنیان بۆ برەخسێنین .
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن, روونیشی كردەوە ئەگەر ئێوە هەماهەنگ بن لەگەڵ ژوور ئەوا دەتوانین خزمەتێكی زیاتر بە ئابووری كوردستان بگەیەنین ، ووتیشی لەمەودوا بۆ سەرجەم كۆر و كۆبوونەوە فراوانەكان بانگهێشتتان دەكەین و لە لێكولینەوە ئابووری و بازار هەماهەنگی دەكەین .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑