تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 09 کانونی یەکەم 2013
شاندێكی بازرگانی شاری هەمەدانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ژوور دەكات
رۆژی 8\12\2013 شاندێكی بازرگانی شاری هەمەدان كەپێك هاتبوون لە 35 كۆمپانیای بواری جۆرا وجۆر بە سەرۆكایەتی رەحمان نادری سەرۆكی هەرەوەزی بازرگانانی هەمەدان سەردانی ژووریان كرد لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكی فراوان دا ماجد جەلال بەناوی سەرۆك و ئەندامانی ژوور بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و باسی پەیوەندیە مێژووییەكانی نێوان هەرێم و ئێرانی كرد بە تایبەتی كە لە رۆژانی سەخت و دژواردا ئێران پاڵپشتی یەكی  گەورەی كورد بووە، ووتیشی جگە لە بازرگانی ئێمە لەگەڵ ئێران كلتوور و ئایین كۆماندەكاتەوە.
پاشان تیشكی خستە سەر رێككەوتنامە وپەیوەندییەكانی ژوور لەگەڵ ژوورەكانی بازرگانی شارەكانی ئێران وەك (تاران، كرمانشان، ئەسفەهان وورمێ)، هیواشی خواست لەگەڵ ژووری بازرگانی هەمەدانیش بتوانین لە ماوەی داهاتوودا رێككەوتن واژوو بكەین، پاشان باسی میكانیزمی كاركردنی كرد لە كوردستان و پاڵپشتی ژووریشی بۆ هەموو هاوكارییەك دەربڕی.
پاشان رەحمان نادری زۆر سوپاسی كردن بۆ ئەم پێشوازییە و سەرسامی خۆی بەو پێشكەوتنەی هەرێمی كوردستان و هەولێر بەتایبەتی دەربڕی هیواشی خواست ئەوان وەكو بازرگانانی شاری هەمەدان بتوانن بەشداری لەو ئاوەدانكردنەوەیەی كوردستان بكەن لە رێگەی وەبەرهێنان لە بوارەكانی خۆیانەوە.
دواتر هەریەكە لە ئەندامانی شاندەكە و بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان خۆیان ناساند و پرسیار و راو سەرنجەكانیان خست روو.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑