بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 25 شوبات 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 26 Apr 2024 21:00:57 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێکی بازرگانی له‌ئه‌سته‌نبول سه‌ردانی ژوور ده‌کات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7852-شاندێکی-بازرگانی-له‌ئه‌سته‌نبول-سه‌ردانی-ژوور-ده‌کات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7852-شاندێکی-بازرگانی-له‌ئه‌سته‌نبول-سه‌ردانی-ژوور-ده‌کات.html شاندێکی بازرگانی له‌ئه‌سته‌نبول سه‌ردانی ژوور ده‌کات

رێککه‌وتی 25/2/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی ئه‌سته‌نبول کرد، که له‌ژماره‌یه‌ک نوێنه‌ری کۆمپانیا و پیاوانی خاوه‌نکار پێکهاتبوون.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و وتی:"ئێمه‌ وه‌ک ژوور خۆشحاڵین که‌به‌به‌رده‌وامی له‌پێشوازیکردنی شانده‌ بازرگانییه‌کانی تورکیاداین."

به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچوونی ئابووری هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌ و وتی:"ره‌وشی ئابووری کوردستان له‌باره‌ بۆ له‌ئامێزگرتنی ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌کۆمپانیا بیانییه‌کان، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ کۆمپانیا تورکییه‌کان که‌ له‌گه‌ڵ ‌هه‌رێمی کوردستان هاوسنوورن‌‌‌."

روونیکرده‌وه‌ و وتی:"ئێستا له‌کوردستاندا وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی به‌چه‌شنی وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی کاری خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هانده‌رێكی باش بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی وڵاتان که‌ بێن و له‌هه‌رێمدا کاری خۆیان بکه‌ن." 

هاوکات به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیکردنی ئه‌ندامانی شاندی میوان ده‌ربڕی.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 25 Feb 2013 10:35:10 +0000