بابه‌ت فلته‌ر كراوه به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 10 ئازار 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر
official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry
https://mail.erbilchamber.org/component/k2/itemlist/date/2013/3/10.feed
2024-05-10T13:08:43+00:00
Joomla! - Open Source Content Management
شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نکار و پیشه‌وه‌رانی تورکیا سه‌ردانی ژوور ده‌کات
2013-03-10T10:51:28+00:00
2013-03-10T10:51:28+00:00
https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7870-شاندێکی-کۆمه‌ڵه‌ی-خاوه‌نکار-و-پیشه‌وه‌رانی-تورکیا-سه‌ردانی-ژوور-ده‌کات.html
Erbil Chamber
[email protected]

رێککه‌وتی 10/3/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نکار و پیشه‌وه‌رانی تورکیا کرد.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای سه‌ر‌که‌وتنی بۆ خواستن له‌کاره‌کانیاندا.

پاشان به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی پێدا و وتی:"ئێستا هه‌رێمی کوردستان له‌قۆناغی بنیاتنانه‌وه و په‌ره‌پێداندایه و به‌هۆی ئارامی ره‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیری ئابووریه‌که‌یه‌وه له‌پارچه‌کانی دیکه‌ی عێراق جیاوازه، ئه‌مه‌ش وایکردووه ژماره‌یه‌کی زۆر له‌کۆمپانیاکانی وڵاتان رووی تێبکه‌ن و، زۆربه‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ش تورکین، ئه‌مه‌ش وایکردووه که جموجۆڵی بازرگانی له‌نێوان کوردستان و تورکیادا زۆر گه‌شه بکات."

پاشان به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور هاته سه‌ر کارووباره‌کانی ژوور و، وتی:"ژووری بازرگانی رۆڵی گه‌وره ده‌گێڕێت له‌بوونیاتنانی هه‌رێمدا، به‌وه‌ی سه‌رنجی کۆمپانیا بیانییه‌کان بۆ کوردستان راده‌کێشێت ئه‌ویش به‌پێشوازیکردن له‌شانده بازرگانییه‌کان و ناساندنیان به‌هاوتاکانیان له‌کوردستاندا."

هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان رێنوێنی پێویستی له‌باره‌ی چۆنێتی دامه‌زارندنی کۆمپانیا یان لقی کۆمپانیا و ده‌ستپێکردن به‌پڕۆژه له‌کوردستاندا پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شانده‌که کرد، هاوکات تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی که ئێستا لای حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر جێی بایه‌خن، له‌وانیش کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری.

لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز محه‌مه‌د ئالی سه‌لیم سه‌رۆکی هۆبه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو، که‌هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد و به‌یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌یار ئه‌ربیل به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی تورکیا له‌هه‌ولێر سه‌ردانی ژووری کرد، له‌وته‌یه‌کیدا سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی به‌بۆنه‌ی پێشوازیلێکردنیان ده‌ربڕی و، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و باره‌گه‌ی ژوور خسته روو که ئه‌ویش ده‌ستپێکردنه به‌دروستکردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ژوور و بازرگانانی کوردستاندا، تاکو بتوانن له‌ئاینده‌دا له‌هه‌رێمدا کاری بازرگانی ئه‌نجام بده‌ن.

پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان خۆیان و کار و پێگه‌ی کارکردنیان به‌به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور ناساند، هه‌روه‌ها باسیان له‌چالاکییه بازرگانییه‌کانی کۆمپانیاکانیان کرد که له‌بواری جۆراجۆردا شاره‌زان، له‌وانیش بیناسازی و، به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سه‌ته‌کانی بیناسازی و ئامێره قورسه‌کان و غاز و که‌ره‌سته پلاستیکییه‌کان.

له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاریکردنی شاندی میوان ده‌ربڕی، هاوکات دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.