تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 10 ئازار 2013

رێککه‌وتی 10/3/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نکار و پیشه‌وه‌رانی تورکیا  کرد.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای سه‌ر‌که‌وتنی بۆ خواستن له‌کاره‌کانیاندا.

پاشان به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی پێدا و وتی:"ئێستا هه‌رێمی کوردستان له‌قۆناغی بنیاتنانه‌وه و په‌ره‌پێداندایه‌ و به‌هۆی ئارامی ره‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیری ئابووریه‌که‌یه‌وه‌‌ له‌پارچه‌کانی دیکه‌ی عێراق جیاوازه، ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌کۆمپانیاکانی وڵاتان رووی تێبکه‌ن و، زۆربه‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ش ‌تورکین، ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ که‌ جموجۆڵی بازرگانی له‌نێوان کوردستان و تورکیادا زۆر گه‌شه‌ بکات."

پاشان به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور هاته‌ سه‌ر کارووباره‌کانی ژوور و، وتی:"ژووری بازرگانی رۆڵی گه‌‌وره ده‌گێڕێت له‌بوونیاتنانی هه‌رێمدا، به‌وه‌ی سه‌رنجی کۆمپانیا بیانییه‌کان بۆ کوردستان راده‌کێشێت ئه‌ویش به‌پێشوازیکردن له‌شانده‌ بازرگانییه‌کان و ناساندنیان به‌هاوتاکانیان له‌کوردستاندا."

هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان رێنوێنی پێویستی له‌باره‌ی چۆنێتی دامه‌زارندنی کۆمپانیا یان لقی کۆمپانیا و ده‌ستپێکردن به‌پڕۆژه‌ له‌کوردستاندا پێشکه‌ش  به‌ئه‌ندامانی شانده‌که‌ کرد، هاوکات تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی که‌ ئێستا لای حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر جێی بایه‌خن، له‌وانیش کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری.

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز محه‌مه‌د ئالی سه‌لیم سه‌رۆکی هۆبه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی  ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو، که‌هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد  و به‌یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌یار ئه‌ربیل به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی تورکیا له‌هه‌ولێر سه‌ردانی ژووری کرد، له‌وته‌یه‌کیدا سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی به‌بۆنه‌ی پێشوازیلێکردنیان ده‌ربڕی و، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و باره‌گه‌ی ژوور خسته‌ روو که‌ ئه‌ویش ده‌ستپێکردنه‌ به‌دروستکردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ژوور و بازرگانانی کوردستاندا، تاکو بتوانن له‌ئاینده‌دا له‌هه‌رێمدا کاری بازرگانی ئه‌نجام بده‌ن.  

پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان خۆیان و کار و پێگه‌ی کارکردنیان به‌به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور ناساند، هه‌روه‌ها باسیان له‌چالاکییه‌ بازرگانییه‌کانی کۆمپانیاکانیان کرد که‌ له‌بواری جۆراجۆردا شاره‌زان، له‌وانیش بیناسازی و، به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سه‌ته‌کانی بیناسازی و  ئامێره‌ قورسه‌کان و غاز و که‌ره‌سته‌ پلاستیکییه‌کان.

له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاریکردنی شاندی میوان ده‌ربڕی، هاوکات دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه‌. 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑