تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 25 ئازار 2013

ئێواره‌ی 20/3/2013، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژوور، ئێواره‌ خوانێکی بۆ به‌شداربووانی (46)ه‌مین كۆنفڕانسی گشتی‌ ساڵانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ زانكۆكانی‌ عه‌ره‌بی سازکرد، که‌له‌لایه‌ن زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه‌ رێکخرابوو.‌   

‌مه‌راسیمه‌که‌ش، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، د. سوڵتان ئه‌بو عه‌رابی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ زانكۆكانی‌ عه‌ره‌بی و، د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆکی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و، قونسوڵی هه‌ر یه‌ک له‌وڵاتانی میسر و ئوردن و ئیمارات و فه‌ڵه‌ستین و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، سه‌رۆک و نوێنه‌ری 250 ‌زانکۆ له‌ 22 وڵاتی عه‌ره‌بی و، ژماره‌یه‌ک له‌میدیاکاران، به‌ڕێوه‌چوو.     

به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و، تێدا به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژووره‌وه‌ به‌خێرهاتنی میوانانی کرد و سوپاسی‌کردن له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌بوونیان له‌مه‌راسیمه‌که‌دا و هاوکات به‌بۆنه‌ی یاده‌کانی راپه‌رین و جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی کوردی (2713)ه‌وه‌ پیرزۆبایی لێکردن.

هه‌روه‌ها وتی:"هاتنی ئێوه هه‌لێکی باش بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕه‌خسێنێت، چونکه‌‌ ئێوه‌ی به‌شداربووانی كۆنفڕانسی یه‌كێتی‌ زانكۆكانی‌ عه‌ره‌بی، چینی پێشه‌نگی کۆمه‌ڵگه‌کانی خۆتانن، بۆیه‌ هیوادارین له‌گه‌ڕانه‌وه‌تاندا کار بۆ روونکردنه‌وه‌ی ره‌وشی پێشکه‌وتووی کوردستان بۆ خه‌ڵکی وڵاته‌کانتان بکه‌ن، تاکو ببێته‌ هانده‌رێک بۆ هاتنی خه‌ڵکی گه‌شتیار و بازرگان و سه‌رمایه‌گوزارانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ هه‌رێمه‌که‌مان."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که‌ ئێستا په‌یوه‌ندی باشی بازرگانی و هێڵی ئاسمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی‌دا هه‌یه‌، له‌وانیش ئیمارات و ئوردون و چه‌ند وڵاتێکی دیکه.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، به‌ڕێز د. سوڵتان ئه‌بو عه‌رابی‌ له‌وته‌یه‌کیدا، وێڕای پیرۆزباییکردنی له‌خه‌ڵکی کوردستان و ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌که‌ به‌بۆنه‌ی یاده‌کانی نه‌ورۆزه‌وه‌، سوپاسی ژووری کرد له‌به‌رامبه‌ر سازدانی ئێواره‌خوانه‌که ‌و‌،‌ وتی:"ئه‌مه‌شه‌و جوانترین شه‌و بوو بۆ ئێمه، له‌کوردستاندا‌ هه‌ستێکی خۆش دایگرتووین، بۆیه‌ سوپاسی تایبه‌تی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ین."

جێی ئاماژه‌یه‌، ئێواره‌خوانه‌که‌، به‌چه‌ند ئاوازێکی فۆلکلۆری کوردی و عێراقی رازێندرایه‌وه‌.

له‌کۆتاییدا، قه‌ڵغانی رێزلێنان له‌لایه‌ن زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانکۆی سۆمه‌ری عێراقی پێشکه‌ش به‌به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور کرا، پاشان قه‌ڵغانی رێزلێنانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین پێشکه‌ش به‌به‌شداربووانی کۆنفڕانسی زانکۆکانی عه‌ره‌بی کرا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑