رێککه‌وتی 23/4/2013،به‌ڕێزسۆران ئه‌بوبه‌کرعه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌خاتوو (به‌هار باسه‌ر) قوتابی دکتۆرا له‌زانکۆی (وارویک)ی تورکیا کرد، که‌به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ نووسینه‌وه‌ی نامه‌ی دکتۆراکه‌ی له‌باره‌ی (ره‌وشی په‌نابه‌رانی کورد له‌ئه‌وروپا و چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ کوردستان) سه‌ردانی کوردستانی کردووه.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، خاتوو (به‌هار باسه‌ر) وێڕای ناساندنی خۆی، خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیکردنی ژوور و رێکخستنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ده‌ربڕی که له‌رێیه‌وه توانیویه‌تی ئه‌م دیداره ساز بکات، پاشان به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی نامه‌ی دکتۆراکه‌ی سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی کورد که له‌وڵاتانی ئوروپاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه کوردستان که‌وا چۆن ده‌توانن ده‌رفه‌تی کار له‌کوردستاندا بدۆزنه‌وه و میکانیزمی هاوکاریکردنیان چۆن ده‌بێت و ژووری بازرگانی ده‌توانێت بۆ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانیان چ رۆڵێک بگێڕێت، چه‌ند پرسیارێكی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور کرد.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور، له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌کاندا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی ژوور کرده‌وه له‌و بواره‌دا که‌له‌رێگه‌ی کردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان دابمه‌زرێنن، دتوانێت هاوکارییان بکات به‌پێدانی شاره‌زایی له‌سه‌ر دامه‌زارندن و به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌کانیان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌ئاماده‌یی ژوور کرد بۆ کردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌تی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌هه‌ر کاتێكدا که‌سه‌ردانی ژوور بکه‌ن.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...