رێککه‌وتی 12/5/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کارگێڕی بواری گومرکی له‌تورکیا کرد، که له‌ژماره‌یه‌ک پشکنه‌ری گومرکی سه‌ر بهوزارهتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته و به‌رپرسانی کارگێڕی خاڵی گومرکی نێوده‌وڵه‌تی خابوور پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، به‌خێرهێنانی شاندی میوانى کرد، که به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی کارگێڕی خاڵی گومرکی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم سه‌ردانی ژووریان کردبوو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات ئاماژه‌ی پێدا و ، وتی:"ئێمه وه‌ک ژووری بازرگانی هه‌ولێر هه‌میشه هه‌وڵمان داوه، په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین، هه‌ڵبه‌ت پێشخستنی به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش که‌وتۆته ئه‌ستۆی هه‌ردوو خاڵی سه‌ر سنووری هاوبه‌شی ئیبراهیم خه‌لیل و خابوور."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز تورکای یهلهان یاریده‌ری پارێزگه‌ی شرنا‌خ و به‌رپرسی گومرکی خابوور که‌هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی راگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا و ئاماژه‌ی بهپێشچوونی کار‌و چالاکییه ئابوورییه‌کانی سه‌رسنووری هاوبه‌شی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا کرد، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان رۆڵی ژووری له‌پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا به‌رز نرخاند.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.
رێککه‌وتی 6/5/2013، به‌ڕێز فیدائه‌دین محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ک خاوه‌نکاری ئیتاڵیا کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز فیدائه‌دین محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا و، وتی:"ئێمه وه‌ک ژووری بازرگانی ئاشنایه‌تی باشمان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا ئیتاڵییه‌کان په‌یدا کردووه، چونکه ناوه ناوه شاندی بازرگانی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن و، ساڵانه‌ش پێشانگه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ کاڵا ئیتاڵییه‌کان له‌هه‌ولێری پایته‌خت ده‌کرێته‌وه."
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان، باسی له ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان کرد له‌رووی ئاسایش و سه‌قامگیری ئابووریه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که بازاڕی کار له‌کوردستاندا له‌باره بۆ کارکردنی کۆمپانیا بیانییه‌کان به‌تایبه‌تی یاسای وه‌به‌رهێنان که ئاسانکاری بۆ سه‌رمایه‌گوزاری بیانی ره‌خساندووه له‌هه‌رێمدا، ده‌کرێت ببێته هۆکارێک بۆ هاندانی کۆمپانیا ئیتاڵییه‌کان تاکو به‌قه‌باره‌یه‌کی گهورترهوه له‌کوردستاندا بوونیان هه‌بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێزیان جگه له‌پێدانی زانیاری و رێنوێنیکردنی شاندنی میوان له‌باره‌ی چۆنێتی کردنه‌وه‌ی لق یان دامه‌زراندنی کۆمپانیا له‌کوردستاندا، ئاماده‌یی ژووریشی بۆ هاوکاریکردنیان خسته‌روو.
لای خۆیانه‌وه، ئه‌ندامانی شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان به‌سه‌ردانیکردنی ژوور و پێشوازیلێکردنیان ده‌ربڕی، دواتر خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان ناساند و، ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا که‌ئه‌م سه‌ردانه‌یان بۆ ئه‌وه ئه‌نجام داوه، تاکو زانیاری گشتی له‌باره‌ی ره‌وشی بازاڕ و کاری سه‌رمایه‌گوزاری له‌هه‌رێم به‌ده‌ستهێنن.
جێی ئاماژه‌یه، کۆمپانیاکانی شاندی میوان له‌بواری دروستکردنی رێگهوبانوپرد و ئاوه‌ڕۆ و به‌رهه‌مهێنانی کاشی و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا شاره‌زان.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...